بەپەلە..سێ سەرکردەی یەکێتی بەهۆی هەڕەشەوە کوردستانیان جێهێتووە
بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەت ههریهك لهو سەرکردانەی یەکێتی (رهوهند مهلا مهحمود و ئاسۆ ئهڵمانی و وهستا رهسوڵ) کە لە کەرکوک و رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر پەنجەی تۆمەتیان بۆ درێژ دەکرا كوردستانیان جێهێشتووه.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: "دوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکەی د. نەجمەدین کەریم لە سلێمانی، لەلایەن ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی وەستا رەسوڵ ئاگادار دەکرێتەوە، کە هێزێکی دژەتیرۆری ی.ن.ک دەیانەوێت بەسەر ماڵەکەیدا بدەن و دەستگیری بکەن، بەڵام ناوبراو ماڵەکەی جێدەهێلێت و دوای دە خوولەک لەم ئاگادار کردنەوەیەش ئەو هێزانە دەگەنە ماڵی وەستا رەسوڵ و ناتوانن بیدۆزنەوە".
سەرچاوەکەش دەشڵێت: "هەریەک لە رەوەند مەلا مەحمود و ئاسۆ ئەڵمانی و وەستا رەسوڵ، دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر و روونبوونەوەی رێککەوتنەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی، ئەو سەرکردانە پەیوەندییان بە کۆسرەت رەسوڵ کردۆتەوەو لە ئێستایشدا هەموویان کوردستانیان جێهێشتووە".
تعليقات
إرسال تعليق