ئایا بومەلەرزەکەی کوردستان ۷،۳ پلە بو ؟! ئەی بۆ کاولکار نەبوو!خوێنەری بن
ئەبیستم هێشتا هەندێ خەڵک باوەڕناکەن بومەلەرزەکەی کوردستان ۷،۳بێت، دەزگای USGSی ئەمریکی بەهەڵە دەزانن!
هەندێک خەڵک بە ئاستی کاولکاری بومەلەرزە دەپێون!
من دو نمونەی سادەی دەخەمە بەردیدی ئێوە تا زیاتر تێبگەن:
ساڵی ۱۹۹۳ بومەلەرزەی لاتور یان ناوچەی لاتور لە هندستان ڕودەدات پلەکەی ٦،۲مەگنایتیود دەبێت، ۱۰هەزار نەفەر دەکوژێت و ۳۰هەزار مرۆڤیش بریندار دەکات و زەرەری کاولکارییەکەی ۲۸۰ ملێۆن دۆلار بۆ ۱،۳بلیۆن دۆلار خەمڵێنرا!
بەڵام لەساڵی ۲۰۱۱ بومەلەرزەیەک بەپلەی ۷،۲مەگنایتیود دەدات لەناوچەی داڵباندین لە پاکستان، تەنها ۳کەس دەکوژێت و هەندێکیش بریندار دەبێت و زەرەری کاولکارییەکەی شتێکی کەم دەبێت!
پرسیار: بۆچی ٦،۲ هێندە زەرەری لەلاتور داوە بەڵام ۷،۳هێندە بێ زیان بوە لە داڵباندین؟!
چونکە قوڵی بومەلەرزەکەی لاتور ۱۰کم بوە و قوڵی بومەلەرزەکەی داڵباندین ۹۰کم بوە، تاقوڵی زیاتر بێت بڕی وزەی لەرینەوەی گەشتو بەڕوی زەوی کەمدەبێتەوە و ئاستی کاولکاریش کەم دەبێتەوە!
هەروەها بونی چڕی دانیشتوان و شاری گەورەو باڵەخانەی گەورەو بەرز لەنزیک سەنتەری بومەلەرزەکە هۆکارن بۆ ئەوەی ژمارەی قوربانی و ئاستی کاولکاری زۆربێت!
بومەلەرزەکەی کوردستان لە قوڵی ۲۳کم بوەو چڕی دانیشتوانیش مام ناوەندە لەو شوێنەو زیاتر شاخاوییە ناوچە زیان لێکەوتوەکانیش باڵەخانەی زۆر بەرزی لێنەبوە بۆیە قوربانی و زیان کەمە بەبەراورد بەبەرزی پلەکەی سوپاس بۆ خوا ...
تکایە ئێوەش زانیاری هەڵەبڵاو مەکەنەوە! سەیری یەکەم کۆمێنت بکەن.
جوتیار شەریف

تعليقات
إرسال تعليق