ھێمن بۆ کەرکوک شەھیدبوو دوا وێنەی لەگەڵ دایکی گرتو وتی نەوەک شەھیدبم
بەرەبەیانێکی ساردی ناوەراستی زستانی ٢٠١٥ھێشتا زەوی بە تەواوی روون نەبووبووەوە، داعش پەلامارێکی گەورەی کەرکوک-یدا، لەناو قوڕو تەمومژ و سەرمادا شەڕێکی گەرم لەنێوان پێشمەرگەو چەکدارەکان دەستیپێکرد، ھێمن-یش بەدڵێکی گەرمەوە بۆ وەستاندنی داعش بەرگریدەکرد.
٣١-١-٢٠١٥، ئەو رۆژەی لەخوارووی کەرکوک، پێشمەرگە بۆ پارێزگاری لە شارەکە دەیان شەھیدی دا ھێمن-یش گولەیەک بەر سەری کەوت و دوای دوو ھەفتە، بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی کرد.
شەھید ھێمن حەوێز حەمەئەمین، لەساڵی ١٩٨٢لەشاری کۆیە لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی ١٩٩٧بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی لیوای یەکی سکرتاریەتی مام جەلال بووە. رۆژی ٣١-١-٢٠١٥ لەشەڕێکی سەختدا لەناوچەی مەلا عەبدوڵای خوارووی کەرکوک برینداربوو، ٣-٢-٢٠١٥شەھیدبوو.
تعليقات
إرسال تعليق