بەپەلە:پۆستی قایم قامی خورماتوو لەیەکێتی سەندرا و درا بەتورکمان
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌حمه‌د جبووری پارێزگاری سه‌لاحه‌دین و هادی عامری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه له شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی خورماتوو رێككه‌وتن و پۆستی قائیمقامی خورماتوو به توركمانێكی شیعه درا، كه به‌گوێره‌ی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و پۆسته پشكی كورده.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، جبووری و عامری له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، پۆستی قائیمقام به كه‌سێكی توركمانی شیعه به ناوی حه‌سه‌ن زه‌ین عابدین بدرێت و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نیش به پشكی عه‌ره‌ب دیاریكرا، جگه له پۆستێكی سیادیش هیچ حسابێك بۆ پێكهاته‌ی كورد له‌و قه‌زایه نه‌كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به پۆسته‌كه و ئه‌و كه‌سه كورده بكرێت، كه پۆسته‌كه‌ی پێ ده‌درێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هادی عامری هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و جۆره كۆبوونه‌وانه‌وه نییه، چونكه ئه‌م بابه‌ته پرسێكی حكومی ئیداریه و عامریش فه‌رمانده‌ی گروپێكی چه‌كداریه
تعليقات
إرسال تعليق