كێ ئه‌توار به‌هجه‌تی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی كوشت
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسێكی فه‌ڕه‌نسی بڵاوكراوه‌ته‌وه، قاسم سلێمانی سه‌رده‌سته‌ی چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی قودس به ده‌مانچه‌ی شه‌خسی خۆی ئه‌توار به‌هجه‌تی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ربیه‌ی كوشتووه.
رۆژنامه‌نووسه فه‌ڕه‌نسیه‌كه له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا باس له هۆكاری كوشتنی ئه‌و په‌یامنێره‌ی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه ده‌كات، كاتێك ئیتلاعاتی ئێرانی بۆ به‌رپاكردنی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو مه‌زهه‌بی سونه و شیعه له عێراق هه‌ردوو مه‌زارگه‌ی عه‌سكه‌ری ته‌قانده‌وه. ئه‌توار زانیاری ته‌واوی ده‌ستكه‌وت بوو، كه ئیتلاعات له پشت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه بۆئه‌وه‌ی بیانوویه‌ك دروست بكات و به‌ناوی پاراستنی عه‌ته‌به پیرۆزه‌كان چه‌ته‌كانی بنێرێته، به‌ڵام كاتێك سلێمانی به‌وه‌ی زانی ئه‌و په‌یامنێره به پیلانه‌كه‌یانی زانیووه، هه‌ر ئه‌و كات فه‌رمانی ده‌ركرد، كه پێویسته ئه‌و په‌یامنێره بهێنه ئێره. ئیدی ئه‌وه بوو له‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه شوێنی نیشته‌جیبوونی له‌رێگه له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی قاسم سلێمانی رفێندرا و دوایی ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
به‌ڵگه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن، كه قاسم سلێمانی به ده‌مانچه شه‌خسیه‌كه‌ی گوله ی له ئه‌توار داوه كوشتویه‌تی، دواتر فه‌رمانی كردووه سه‌ریشی له جه‌سته‌ی بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌كفیریه‌كان ساغ بێته‌وه.
هه‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه هه‌ر زوو فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بڵاویكرده‌وه، كه بكوژی راسته‌قینه‌ی ئه‌توار به‌هجه‌ت به‌ناوی(یاسر محمه‌د ئه‌لتاخی) ده‌ستگیركراوه و ددانی به‌تاوانه‌كه‌ی ناوه، كه پێش ئه‌وه‌ی بیكوژێت یه‌كجاریش لاقه‌ی كردووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌توار به‌هجه‌ت ده‌رچووی كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی به‌غدا بوو، پێشتر له چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤار و ته‌له‌فزیۆنی عێراقی كاری كردووه، دواتر ده‌بێته په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره، به‌ڵام واز له‌و كه‌ناڵه ده‌هێنێت و په‌یوه‌ندی به‌كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه ده‌كات تا له 22ی شوباتی 2006 به‌ده‌ستی قاسم سلێمانی بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانی ئیتلاعات ده‌كوژرێت. له‌دوای خۆشی دیوانێكی شیعر و رۆمانێكی به‌جێهێشتووه.
تعليقات
إرسال تعليق