وەزیری نەوتی ئێران: بۆری نەوتی کەرکووک- قەسری شیرین رادەکێشین
وەزیری نەوتی ئێران لە لێدوانێکی تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: "بۆری نەوتی کەرکووک - قەسری شیرین رادەکێشین". گوتیشی: "هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لەگەڵ حکومەتی عێراق باسدەکەین".
هەروەها عەبدولجەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بژاردەکان زۆرن بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک".
وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان گوتی: " هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەئارادا نییە بەڵام ئامادەین لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان گفتوگۆ بکەین".
تعليقات
إرسال تعليق