پێویستە بارزانی بەپەلە ئەم کارە بکات
تاکە شت لە ئێستادا پێویستە کاک مەسعود بیکات ،
خۆئامادەکردنە بەرگرییەکی تۆکمە بۆ هێرشێک کە لەماوەی دوو ساڵی داهاتوو ئەشێ کەمتریش بکرێتە سەری ،
ئەویش تەنها بە دروستکردنی هێزێکی ڕاهێنراو ( ڕاهێنان بە مانا فیعلییەکەی ) ، نەک ئەوەی لە ئێستادا هەیە و ئەفسەرێک لە وەزارەتی پێشمەرگە و کۆلیژە سەربازییەکان تەخەروج ئەکات تۆزێ ماراسۆنی پێئەکەن و مەخزەنێک فیشەک ئەتەقێنێت و تەواو ،
ڕاهێنانی فیعلی بەو مانایەی عەقیدەی سەربازی تۆکمەی هەبێت و پسپۆڕ و ڕاهێنەری بیانی هەبێت بۆ ڕاهێنانی پێشمەرگەکان و ڕاهێنانی ئەفسەر و پلەدارە سەربازییەکان لەسەر هونەری شەڕ و زانستی سەربازی سەردەم ،
هەروەها پڕچەکردنی هێزەکانیان بە چەکی سەردەم و گەنجکردنەوەی پێشمەرگە ،
لە ئێستادا تاکە بەربەست لەبەردەم حکومەتی شیعەی عێراق و ئێران مابێت ئەو دوو شارەیە کاک مەسعود تیای دەسەڵاتدارە بۆیە شەڕکردنیان شتێکی حەتمییە .
تعليقات
إرسال تعليق