بێ ئابڕویی ئاوایە ....

رزگار عەلی دەڵێ " ئیشی پارتی نیە تەداخول بکات ، ئێمە ئازادین کێ دەکەین بە پارێزگاری کەرکوک "!

یەکێتی لە پەڕلەمانی کوردستان بە هەژدە کورسی شروشەقی بێ سەروبەرەوە ، کە دابەشبوونە بەسەر چەندین باڵ و چەندین کوتلە و چەندین لیستی جیای دژ بەیەک ، لەو هەژدە کورسیە هەندێکیان کوردستانی و هەندێکیان عێراقی و هەندێکیشیان ئێرانی بێ دڵی هیچ کەسێکیان نەکردووە و هەریەکیان لە ئاوازێک دەخوێنێ ، نیوەی ئەو کورسیانە دژی ئەو حکومەتەن کە تێیدا جێگری سەرۆکی حکومەت و چەندین وەزیریان تێیدا هەیە ، وەک شەریکێکی رەزاقورس تێیدا خۆیان سەپاندوە ، پاش خیانەت و رادەستکردنی کەرکوک و گورزوەشاندن لە خەونی سەدان ساڵەی سەربەخۆیی ، هێشتا رێز لێ گیراون !

کەچی لەکەرکوک پارتی ۱۳ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەیە ئەوان ٦ ئەندامی ئەنجومەن واتە دوو ئەوەندەی ئەوان پارتی کورسی هەیە ، بەهەمان شێوە لەو شەش ئەندامە یەکێتیەی  ئەنجومەنی کەرکوک، هەندێکیان ئێرانی و هەندێکیان عێراقی و هەندێکیش کوردستانی ....
هێشتا رزگار عەلی دەڵێت " پارتی بۆی نیە تەداخول بکات"
بەڵێ رزگار عەلی راست دەکات پارتی بۆی نیە تەداخول بکات ، وە هەر پارتی خۆشی نایەوێ تەداخول بکات چونکە شەریک و برابەشی خیانەت و رادەستکردنی کەرکوک نیە و نابێ !
لە ئێستادا پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئەگەر عەرەبێکی شۆڤێنی یان تورکمانێکی تۆرانی وەریبگرێت،  من بە شایستەتری دەزانم لەوەی کەسێکی باڵی خیانەت وەریبگرێ ، وەئەگەر پارتیش رازی بێ بەوەی کە رزگار عەلی دابنرێ بە پارێزگار ، ئەوە بزانن پارتی لە رزگار عەلی زۆر کەمترە ، ئەو رزگار عەلیەی دەست و پێلاوی بەرپرسی پارتی نەما ماچی نەکات تا لە جێگای پاریزگاری پێشوو (عبدالرحمن مصطفا ) بە پارێزگار دابنرێت ، هەر رۆژی لەبەردەگای بەرپرسێکی پارتی کەوتبوو !

ئەوە رزگار عەلی و ئەمسالەکانی وەک ئەو بوون (لە پێناو وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و لادانی دکتۆر نەجمەدین پارێزگاری شەرعی کەرکوک )هەموو کەرکوکیان رادەستی حەشدی شەعبی کرد تا دواتر بەسەرشۆڕیەوە لە ژێر سێبەری حکومەتی بەغدا و حەشدی شەعبی ئەو پۆستە وەربگرن  !

#نیازحاجی
۲٠۱۷/۱۱/۲۱

#نیازحاجی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن