کودەتا سپییەکەی لاھور شێخ جەنگی ئاشکرا کرا.!
لاھور شێخ جەنگی بە مەبەستی دەست بەسەرداگرتنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەیەوێت لە غیابی کۆسرەت رەسوڵ کۆنگرە ببەستێ و ببێت بە سکرتێری ئەو حیزبە بۆ ئەم مەبەستە بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتیی رازی کردووە.
دوای ئەوەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد بەم بابەتە دەزانێت پەیام بۆ فوئاد مەعسوم دەنێرێت تا بگەرێتەوە سلێمانی و رێگری لە لاھور بکەن.
پێشتر ھێرۆ ئەوەی راگەیاندبوو کە دەبێت پاڤێڵ جەلال تاڵەبانی وەک سکرتێری گشتی یەکێتی دەستنیشان بکرێت.
تا دێت کێشەکانی باڵی لاھور و پاڤێڵ گەورە دەبێت، بە تایبەت دوای ئەوەی ڕێککەوتنیان لەگەل حکومەتی عێراق کرد بۆ گەراندنەوەی حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک!
تعليقات
إرسال تعليق