كۆسره‌ت درۆیه‌كی گه‌وره‌یه
__ _
له دوای ئه‌وه‌ی مام كۆنترۆلی یه‌كێتی له‌ده‌ستدا ئیتر ئه‌و كۆنترۆلی ئه‌و حزبه به ته‌واوه‌تی كه‌وته ده‌ست ئیران و ئیرانیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به كاری هێناوه وه هه‌موو جووله سیاسیه‌كانی ئه‌و حزبه مۆركی ئێرانی پێوه‌یه وه له دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مامه‌وه یه‌كێتی پابه‌ند نه‌بووه به هیچ خالیكی ریكه‌وتنی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتی و هاوهه‌لویستی دژ به به‌غدا به‌لكو دایم پیچه‌وانه‌كه‌ی بووه !،
ئێران رۆڵی كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو یه‌كێتی دابه‌ش كردووه هه‌ندێكیان به ئاشكرا له‌گه‌ڵ به‌غدا ، هه‌ندیكیان له گه‌ڵ گۆران ، هه‌ندیكیان له‌گه‌ڵ پارتی و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی ناو حكومه‌تی هه‌رێم ، ئه‌و رۆڵانه‌ش به شێوه‌یه‌كه كه گومان درووست نه‌كات و خه‌لك چه‌واشه ببێت و بریاری كۆتایی له‌سه‌ریان نه‌درێت ،
بۆ ئه‌و خه‌لكانه‌ی له كۆسره‌ت توره‌ن به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پارتی هاو ده‌نگن لاهور و شانازیان قوت كردۆته‌وه ! وه له به‌رامبه‌ریشدا به هه‌مان شێوه !،
كۆسره‌ت
له دوای خیانه‌تی 16-10 كۆسره‌ت مایه‌وه بۆ هاوسه‌نگی دۆخی یه‌كێتی چونكا زۆریك له جه‌ماوه‌ر و كادرانی ناوه‌ندی یه‌كیتی قبولی ئه‌و خیانه‌ته‌یان نه‌بوو به‌ڵام كۆسره‌ت وه‌ك قاره‌مانی 16-10 هێڵدرایه‌وه !
ده‌بینین له دوای مانگ و نیوێك له خیانه‌تی 16-10 زۆریك له راستیه‌كان ئاشكرا ئه‌بن وه‌ك شهید نه‌بوونی 86 پیشمه‌رگه و كه زۆربه‌یان سه‌ربه كۆسره‌ت بوون (به‌حیساب) به‌ڵام وانه‌بوو له یادی چله‌دا 28 پیشمه‌رگه شهید بوون هیچیان سه‌ربه‌كۆسره‌ت نه‌بوون !!
وه یه‌ك بڵگه نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌لكی كۆسره‌ت شهید بووبن (زانیاریه‌كان له هه‌ولیر وائه‌لین كه پرسه‌ی پیشمه‌رگه وپاسه‌وانی كۆسره‌ت له هه‌ولیر نه‌بووه ! له‌كاتیكدا جه‌ماعه‌تی كۆسره‌ت هه‌موویان هه‌ولیرین !!!)
ناوه ناوه له ماڵپه‌ره‌كان باس له ناكۆكی و شه‌ره‌ده‌مه له كۆبوونه‌واكان ئه‌كرا له نیوان كۆسره‌ت و باڵه‌كه‌ی تر به‌ڵام تاكه به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئه‌وه پشت‌راست بكاته‌وه ! بڵاو كردنه‌وه ئه‌و شێوه هه‌واڵانه له‌لایه‌ك بۆراگرتنی خه‌لكه توره‌كه‌ی دژ به 16-10 به تایبه‌تی كادرانی یه‌كێتی و له لایه‌كی تریش دلنیاكردنه‌وه‌ی پارتیه !! ،
*بریاری دادگای عیراق دژ به‌كۆسره‌ت كه گوایه سوپای عیراقی به‌داگیر كه‌ر وه‌سف كردووه ، دیسان جێی گومانه خۆ هه‌رچی به‌رپرس هه‌یه ئه‌و قسه‌یه‌یان كرد به نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه ! بۆیه ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت دیسان درووست كراوه بۆ شرعیه‌تدان به و رۆڵه‌ی ئه‌یگیریت ،،
ئاخر له‌كام پره‌نسیپی سیاسه‌ت و عه‌شایه‌ری و كۆمه‌لایه‌تیدا جیگه‌ی بۆته‌وه كه خه‌لكیك بیه‌وێت بتكوژیت و تۆش به خائین ناوزه‌ندیان بكه‌یت و له هه‌مانكاتیشدا له‌ژیرده‌سه‌لاتیاندا بیت و به‌یه‌كیشه‌وه نان و په‌نیر بخۆن ؟؟!!،
كۆسره‌ت پێویستی به هه‌ولیره و یه‌كێتیش پیوستی به كۆسره‌ته بۆ دوای رووداوه‌كان
كۆسره‌ت پیوستی به‌هه‌ولیره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سامان و جه‌ماوه‌رك كه هه‌یبیت له هه‌ولیره یه‌كێتیش پیویستی به كۆسره‌ته تا ئه‌گاته ئه‌نجامی كۆتایی گریبه‌ستی 16-10 ، گه‌رشكستی هینا ئه‌وا كاك كۆسره‌ت ئه‌یان پاریزیت و گه‌ر سه‌ریش كه‌وتن ئه‌وا كاك كۆسره‌ت ئه‌توانیت رۆلیكی گرنگی هه‌بیت بۆ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی هه‌ولیر ، بۆیه بۆ پارتی ئه‌بیت هه‌میشه ئه‌وه بزانیت كه درۆیه‌كی گه‌وره له گه‌ل خۆی ئه‌كات كه وابزانیت كۆسره‌ت هاوپه‌یمانیه‌تی به‌لكۆ ئه‌بیت هه‌میشه ئه‌و حیسابه بكات كه كۆسره‌ت بۆمبیكی ته‌وقیتكراوه .
تعليقات
إرسال تعليق