بەپەلە:فڕۆکەخانەی سلێمانی تەسلیمی بەغداکرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15 کارمەندی چاودێری هێڵی فڕۆكه‌وانی عیراقی له‌به‌غداوه گه‌یشتنه سلێمانی لەبارەی هاتنی ئەو کارمەندانەشەوە لێکدانەوەی جیاواز هەیە.
لەوبارەیەوە تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، رایگه‌یاندووە "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 30ی تشرینی دووه‌می 2017، 15 كارمه‌ندی هێڵی فڕۆكه‌وانی عیراق له‌به‌غداوه گه‌یشتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، به‌ڵام هاتنی ئه‌و كارمه‌ندانه به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یرانی خۆیانه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو كردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌وانه‌ی سلێمانیه‌وه نییه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن ده‌زانرێت كه كارمه‌ندی هێڵی فڕۆكه‌وانین كه وه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی هاتوون، تاهیر عه‌بدوڵڵا وتی "ڕه‌نگه خۆیان قسه‌یان كردبێت یان نوسراوێكیان پێ بێت كه كارمه‌ندی چاودێری فڕۆكه‌وانین، ئه‌گه‌رنا هیچ ڕێكه‌وتنێكی نوێ یاخود زانیارییه‌كی نوێ-ش له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه".
لە بەرانبەردا هاووڵاتیان پێیانوایە ئەو کارمەندانە بۆ چاودێری وپشکنین هاتوون و گەشتەکەیان بۆ سەیران و گەشتیاری نییە.
تعليقات
إرسال تعليق