ئەرکی داهاتووی پاشماوەکانی داعش چی دەبێت؟

بەشێکی زۆری داعشەکانی ناو موصل لەکاتی ئازادکردنیدا دەرباز بوون ....
ژمارەیەی زۆر کەم لە داعشەکانی تەلەعفەر کوژران و زۆربەیان دەرباز بوون ....
لەناوچەی شەرگات و زاب و حەویجەش بەهەمان شێوە !
لە قائیم و عەنە و راوە رومانە و البوکمالیش بەهەمان شێوە ....
پێش دوومانگ لە سنوری نێوان لوبنان و سوریا ژمارەیەکی زوریان گواسترانەوە بۆ سنوری عێراق سوری ا.....
لە رەقەش بەهەمان شێوە ژمارەیەکی زۆریان دەربازیان بوو یان دەرباز کران ....

پرسیار ئەوەیە ...
ئەو هەموو داعشە بۆ کوێ چوون و چیان بەسەر هات ؟
ئەرکی ئایندەیان دەبێ چی بێت ؟
ئایا هەر بەهەمان ناوی پێشوو دەمێنن یان ناوی خۆیان دەگۆڕن ؟
هەر لە عێراق دەمێنن یان دەچنە وڵاتێکی تر؟
ئایا ئەبوبەکر بەغدادی رۆڵی تەواو دەبێ و بەم نزیکانە ناکوژرێت ؟
ئەمەریکا چەند هەزار بەڵگەنامەی لەسەر القاعیدە لە دوو هەفتەی رابردوو بڵاوکردەوە !
ئایا ئەو ژمارە زۆرەی داعش دەبنەوە بە القاعیدە یان رێکخستنێکی تر یان هەر داعش دەمێنن ؟
ئایا نفوزی چ وڵات و ناوەندێکی هەوڵگری هەرێمی یان جیهانی لەسەرکردایەتی کردنی ئەو مێگەلە چەکدارە باڵادەست دەبێ ؟
ئایا لە ژێر نفوزی ئێران دەمێنن یان دەردەهێنرێن ؟

ئەو پرسیارانە روداوەکانی داهاتوو وەڵامیان دەداتەوە !

#نیازحاجی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن