لیبیا: گەنجە کۆچبەرەکان بۆ کارکردن و ژن و منداڵیش بۆ سێکس
بەهاری عەرەبی لە لیبیا بۆ لابردنی دیکتاتۆر و دامەزراندنی دیموکرسی بوو. دیکتاتۆر لاچوو و، دیموکراسی ڕێگای لیبیای نەدۆزییەوە. وەک موعەمەر قەزافی وتی (لیبیای دوای من دەبێتە دەروازەی کۆچبەران بۆ ئەوروپا). نزیکەی یەک ملیۆن و حەوت سەت هەزار کۆچبەری ئەفریقایی ڕوویان کردووەتە لیبیا. ٩٧٩٣ کۆچبەریان گەیشتوونەتە ئەوروپا و، ١٣١٤٨ کۆچبەریش لە ئاوی دەریا ڕزگار کراون و، ٢٢٤٤ کۆچبەریش لە ئاوی دەریادا خنکاون و لاشەکانیشیان دەرنەهێنراوتەوە. ٢٠٠٠٠ کۆچبەریش لە زیندان و کۆگا چۆڵەکاندا دەستبەسەرن. زۆربەی ئەوانیش تریش کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پیاوێکی لیبی کە تەنها دەستی دیارە و خستوویەتییە سەرشانی گەنجێکی ئەفریقایی و، هاوار دەکات: ئەم گەنجە حەفارەیەکی بەهێزە. لەپڕ کڕین و فرۆشتنەکەی تەواو دەبێت و، لە گەڵ خاوەنی نوێدا بەڕێ دەکرێت.
"یوسف کدوکی"، گەنجێکی کۆچبەری ئەفریقاییە و دەڵێ: من و چەندە کۆچبەرێکی تر لە کۆگایەکدا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستبەسەر کراین و، قەدەغەبوو قسەش لە گەڵ یەکتریش بکەین و، هەرچی پارە و کەلوپەلێکمان پێ بوو لێیان ساندین. تەنانەت شوێنەکە ئاودەستیشی لێنەبوو.
نرخی کۆیلەیەک لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٥٠٠ دۆلارە. هەندێکیان دوای فرۆشتن یان پارە لە کەسوکاریان دەستنێنرێت و ئازاد دەکرێن، یان هەر دەبێ بە نانەسکی کاربکەن. هەندێکیان لە ڕاکردندا دەکوژرێن، بە تایبەتی لاوازەکانیان کە نەدەتوانن کار بکەن و نەدەشتوانن ڕابکەن.
لە هەندێک لە شوینەکانی دەستبەسەر کردن، مێلیشیا لیبییەکان دەچن و ئەو گەنجانەی بەتوانان لە گەڵ خۆیان دەیانبەن. یان کاریان پێدەکەن، یان بۆ کاری سێکس بەکاریان دەهێنن. ئەوانە تەمەنیان لە ١٦ ساڵ و خوارترن. کۆچبەرێکی خەڵکی سەنگال دەڵێ: من و ٨٠ کۆچبەری تر کە ٤٢ کەسیان ژن و منداڵ بوون و خەڵکی مالی و نێجیریا و سەنگال بوون، لە کۆگایەک دەستبەسەر کراین. دەڵێ: چەند چەکدارێک دەهاتن و ژن و کچەکانیان لە گەڵ خۆیان دەبرد، هەندێکیان دوای چەند کاتژێرێک دەهێنانەوە و، هەندێکی تریان ڕۆژی دواییتر دەهێنرانەوە. ژن و کچەکان دەیانگوت کە دەستدرێژییان کراوەتە سەر.
خالد ڕەنجدەر
تعليقات
إرسال تعليق