نێچیرڤان بارزانی:باسی کەرکوکم نەکردوە و حاڵەتی کەرکوک ڕوونە
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێدوانێکی لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەی رۆژی دووشەممە 20-11-2017 روونکردنەوەیدا و رایگەیاند: "من لەگەڵ کەرکووکم نەبوو و حاڵەتەکە لەوێ روون بوو چۆن بووە، پێویست ناکات جارێکی دیکە ئەو قسانە دووبارە بکەمەوە".
رۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بە کشانەوەی هێزی پێشمەرگە لە هەندێ ناوچەی کوردستان کرد لە دوای 16-ی ئۆکتۆبەر و گوتی، لە زۆر لەو شوێنانەی هێزەکانی پێشمەرگە پاشەکشەی کردووە، بە رەغبەتی خۆمان پاشەکشەمان کردووە.
ئەو لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وا لێکدرایەوە کە مەبەستی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە وەک خورماتوو و خانەقین بووە، بەڵام نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ لە سلێمانی ئەو لێکدانەوانەی رەتکردەوە و رایگەیاند: "من کە باسی ئەو شوێنانەم کرد کە پێشمەرگە کشاوەتەوە، باسەکەی من باسی کەرکووک نەبوو، حاڵەتی کەرکووک روونە کە چۆن کراوە و بە چ شێوەیەک بووە، هەموو لایەنێک ئاگادارن و پێویست ناکات جارێکی دیکە ئەو قسانە دووبارە بکەمەوە لەسەر ئەو بابەتە، با بێمە سەر ئەو بابەتەی لەگەڵ کوێم بوو، هێزە عێراقییەکان داوای ئەوەیان دەکرد لە ناوچەی سەدی موسڵ بکشێینەوە، ئێمە پێمانگوتن باشە کێشە نییە، لە رەبیعەش داوایان کرد گوتمان کێشە نییە، بەڵام دوایی واتێگەیشتین لەهەر شوێنێک بکشێینەوە ئەوان داوای شوێنی زیاتر دەکەن، لەبەرئەوە بڕیارماندا ئاستێک بۆ ئەوە دابنێین و نەهێڵین لەوە زیاتر بێنە پێش، من مەبەستم ئەو شوێنانە بوو".
تعليقات
إرسال تعليق