تاگە رێگا بۆ گەرانەوەی پێشمەرگە چیە
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: تاكه ڕێگا بۆگه‌رانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و خه‌ڵك بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان یه‌كڕیزى كورده
جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تاكه ڕێگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و خه‌ڵك بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان یه‌كڕیزى كورده.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق به (باس‌نیوز)ى ڕگه‌یاند: "تاكه ڕێگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و خه‌ڵك بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان، یه‌كڕیزى و یه‌ك هه‌ڵوێستى كورده له به‌رامبه‌ر به‌غدا، بۆیه ده‌بێ كورد هه‌ڵوێستى خۆی به‌رامبه‌ر به‌غدا ڕوونبێت و به (حه‌یده‌ر عه‌بادى) بڵێ ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌بێ وه‌ك ساڵی 2014ى لێبێته‌وه ئه‌گه‌ر نا خه‌ڵكى ئێمه ناگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه".
ڕاشیگه‌یاند: "دواجار ئێمه بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین و له پرۆسه‌ى سیاسی عێراق ده‌كشێینه‌وه، ئه‌وكاته‌ش دونیا ده‌زانێت كه ئه‌و حكوومه‌ته و ئه‌و سیسته‌مه‌ى ئێستا له عێراقدا حكووم ده‌كات هیچ جیاوازى له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشودا نییه، بۆیه پێویسته ئێمه پیشانى دونیاى بده‌ین كه ئاماده نین له ژێر ئه‌وسیسته‌مه‌ی ئێستاى عێراقدا بژین ".
پێشتر ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتى به (باس‌نیوز)ى ڕأگه‌یاند: "لیستى توركمانى و عه‌ره‌بی پێشنیارى لابردنى (ڕێبوار تاڵه‌بانی)یان كردووه و ئێمه‌ش به‌و پێشنیاره ڕازی بووین". له‌مباره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدووڵڵا ده‌ڵێ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك وه‌ربگرێت، به‌ڵام" جارێكى دیكه ناتوانن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن".
تعليقات
إرسال تعليق