سەرۆکێکی دیکە بە کاتی بۆ ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکوکک دیاریکرا

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە و تێیدا بەتەمەنترین ئەندام راسپێردرا لەمەودوا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا بكات، تاوەكو ئەو كاتەی سەرۆك ‌و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵدەبژێرن. 
ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە لیستی برایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 28-11-2017 ی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، كە 21ئەندام ئامادەبووە بڕیاریان داوە لەمەودوا بەشێوەیەكی كاتی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەكە سەرپەرشتی كۆبوونەوەكان بكات. 
 گوتیشی: "تاوەكو سەرۆك ‌و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵدەبژێرین كار‌وبارەكانی ئەنجوومەن لەلایەن جەمال مەولوود وەك بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەن بەڕێوەدەچێت". 

ئەو ئەندامەی لیستی برایەتی ئەوەشی خستەڕوو، لەمەودوا هەموو سێشەممەیەك كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان دەكەن ‌و گوتیشی "كۆبوونەوەیەكی ئەمڕۆ نزیكەی45 خولەكی خایەند‌ و پێكهاتەكانی كورد‌و عەرەب ‌و توركمان بەشداربوون". 

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن