یاریەکە دەستی پێکرد، ئەرکی شاسوار کۆتایی هات
دوێنێ شەو شاسوار عبدالواحید ڕایگەیاند کە کۆمپانیای نالیای فرۆشتووە بە کۆمپانیایەکی (بیانی) و چیتر ئەوخاوەنی نیە
بۆ زانیاریتان شاسوار درۆدەکا ئەسڵەن ئەو هیچ کاتێک خاوەنی کۆمپانیای نالیا نەبووە بەڵکو ئەوسامانەی هەیەتی هی بەرهەم ساڵحە و بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان سەرپەرشتی دەکرد ، لەم کاتەدا کە بەرهەم ساڵح لەیەکێتی جیابۆتەوە و شاسواریش لیستی ڕاگەیاندووە دەیانەوێ وا پیشان بدەن کە خاوەنی هیچ موڵکێک نین لەم ووڵاتەدا ، هەروا (NRT) وەک کەناڵی بێلایەن پیشانی خەڵک بدەنەوە و دواڕۆژ بانگەشە بۆ لیستەکەی بەرهەم ساڵح و شاسوار دەکات ...!!!
ئەو کۆمپانیایەش کە دەوترێ بیانیە لەووڵاتی ئەمەریکایە و ساڵانێک پێش ئێستا بە هاوپشکی بەرهەم ساڵح و زاڵمای خەلیلزاد دایانمەزراندووە ، واتە خاوەنداری کۆمپانیای نالیا لە شاسوار عبدالواحیدەوە گوازراوەتەوە بۆسەر کۆمپانیاکەی (بەرهەم ساڵح و زاڵمای خەلیلزاد) کە کۆمپانیایەکی بیانیە و لەدەرەوەی کوردستانە ...!!!
تعليقات
إرسال تعليق