پۆلیسی هەولێر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان وێنەی دوو گەنج بڵاودەکاتەوە
پۆلیسی هەولێر وێنەی دوو گەنجی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەهاوكاری كەسانی دیكە چەند تاوانێكیان ئەنجامداوە و دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون.
ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەی دوو گەنجی بڵاوکردەوە. هۆگر عزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەو دوو گەنجە بەهاوكار كەسانی دیكە لەناو شاری هەولێر، چەند تاوانێكیان ئەنجامداوە و گوتیشی "هەر كەسێك زانیاری لەسەر ئەو دوو گەنجە هەیە، پۆلیسی هەولێر ئاگادار بكاتەوە لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی 066134".
پێشتر پۆلیسی هەولێر لە رێگەی بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، توانی دوو ئافرەت بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیربكات. هاوكات هەر لە ماوەی رابردوو لە رێگەی بڵاوكردنەوەی وێنەی تۆمەتبارێك، كە چەندین دزی بە شێوازی جۆراوجۆر كردبوو، پۆلیس تۆمەتبارەكەی دەستگیرکرد.
تعليقات
إرسال تعليق