شاسوار لەنێوان کەبابچێتی و خەونی سەروکایەتیدا ؟ شاسوار کوڕی ڕۆژگارە یان خەون و خەیاڵەکانی ؟

لێرە من و تۆ و شاسوار کوڕی زروف و ڕۆژگارین ، بەھێزی و توانا و خەون و ئـازایەتی گەورەترین درۆیە دەرحەق بە ئـینسان ئـەکرێ ، زروف و واقیع دیاریدەکات تۆ ئـەبیت بەچی نەک لێھاتوویی تۆ ! تۆ کەئـەبیت بە کرێکار و شاسواریش بە سەرمایەدار تەنھا ناعەدالەتی ڕۆژگارە و ھیچی تر ، جیاوازی ئـێمە کەکوڕی مام عەلی دەسگێڕ و حاجی ئـەحمەدی وشکە فرۆش و کاک سمایلی تۆڕنەچین و کوڕی فاروق مەلا مستەفا و باڤڵ تاڵەبانی و عەبدولواحیدی کەبابچی نین تەنھا زوڵمی و ستەمی ژیانە و ھیچی تر !

لێرە ئـەگەر تەسکییەی حیزب و خزم و ھاوڕێیەتی نەبێت تۆ نابیت بە ھیچ ، ئـەوانەی پێت ئـەڵێت واز لەخەون و خەیاڵەکانت ھەمێنە و بەدەستی دێنیت ئـەو قسانە وەکو تریاکێکی سڕکەرە ئـەیانەوێت ماوەیەک بێھۆش بیت ، ناڵێم لێھاتوویی و زیرەکی خۆت گرنگ نیە بەڵام ئـەگەر کەست لەپشت نەبێت قسەت تا بەر دەرگای خۆتان ناڕوا چ جای ببی بە ڕێنیشاندەری خەڵک !

ماوەی ٨ ساڵە کەسێک لە کوردستان وەکو محەمەدی مەھدی لەپڕ دەرکەوت ناوی شاسوار بوو ووتی من بە کەبابچێتی و دەسگێڕی بووم بەسەرمایەدار، بەپارەی تەلەفزیۆنی شکاو و شاگردی  توانیم گوند و شار و پرۆژەی ئـابووری و دەزگای میدیایی دروست بکەم ! تەنھا گێڵ و نەفامەکان بەم قسانە باوەڕ ئـەکەن ، لەو ھەموو شاگرد و دەسگێڕ و کەبابچیە بۆ کەسی نەبوو بەسەرمایەدار؟ بۆ ئـەوان خەون و خەیاڵیان نەبوو ؟بەتوانا و بەھێز نەبوون ؟ زمانی ئـینگلیزیان نەئـەزانی ؟ وەکو تۆ ڕێک پۆش نەبوون و نەئـانئـەزانی قات و بۆیناباخ بکەن و لەفاف لەدەستیان بپێچن ؟ نا ئـەوانیش ھەمان سیفەتی تۆیان ھەبوو بەڵام سەرکردە و کۆمپانیایی بیانی لە پشتیان نەبوو ، ئـێستاش بڕۆ بازاڕ نیوەی ئـەوانی شاگرد و دەسگێڕن ھێندەی نیچە و شۆپنھاوەر لەفەلسەفە و قسەی زل شارەزان ، ھێندەی میکیاڤیللی لەسیاسەت ئـەزانن ، بەقەی ئـادەم ثمس لەئـابووری ئـەزانن ، بەڵام ڕۆی زروف ڕەشبێ کەتۆی ھەڵبژارد و ئـێمەشی پشگوێ خست !

دەرکەوت شاسوار تەنھا لیبۆک و یاریچیەک بووە ، ڕوونە ئـەوانەی پشتگیر و پشتیوانی مادی و مەعنەویی شاسواربوون ئـەم کۆمپانیا بیانیانەبوون کە ئـێستا کلیلی کۆمپانیاکەی یاوەتەوە دەس خۆیان ، ڕوونیشە ئـەوانەی دەعمی ئـەم کومپانیا بیانیانە ئـەکەن کێن ( کابرای ئـینقازی نیشتمانی ) ئـاوا یاری بەئـەقڵی خەڵک ئـەکەن ، جارێک لەناڵ ئـەدان و جارێکیش لەبزمار!
خەونی گەنج و ھەوڵ و تێکۆشان و بێ ھیوا نەبوون ، تەنھا درۆی جوانن بۆی ئـەوەی خاڵکی پێ لێ خوڕن ، کەس ناتوانی بەپارەی ٢٠ ھەزاری ڕۆژانە ملیارات دۆلار کۆکاتەوە ، میدیا و دەزگا دامەزرێنێت ؟

من و تۆ لەم بوارەی کەئـیش ئـەکەین لەزۆربەی ئـەوانەی لەپێش ئـێمەن باشتر و شارەزاتر و زیرەکترین بەڵام چۆنکە وەکو شاسوار حیزبی نین و کەسێک لەپشتمان نیە بۆیە ئـاوا دۆشدامان دانیشتووین ، ئـەگەر نا زۆربەی ئـەوانەی ئـێستا ھوتاف ئـەکێشن و بوونە بە سۆپەرمان  لەناو خەڵکدا لە شوێنی ئـێمەن ! ڕوی زروف و ڕۆژگار ڕەشبێ کە ئـێمەش کوڕی ئـەو نەبووین ........

#بمێنن بەخێر

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن