ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا..باخان عەلی کەریم
گه‌ر تۆزقاڵێگ هۆشی سیاسی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌بێت بزانیت كه دوژمن په‌نجاساڵ پیش ریفراندۆم هه‌لویستی چۆن بووه هه‌مان هه‌لویسته كه ئیستا هه‌یه‌تی و هه‌تا ماویشه هه‌ر ئه‌و هه‌لویسته‌ی ئه‌بێت جگه له‌وه‌ی شه‌ری نه‌مانت له‌گه‌ڵ ئه‌كات شه‌ری شكاندنی كه‌رامه‌تیشت ئه‌كات ئیستا زۆربه‌ی ناوچه جیناكۆكه‌كانی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه ئیتر ئه‌وه ئاشكرایه كه كورد به بی ئه‌و شوێنانه قه‌ت جاری سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یه‌نێت به‌ڵام پیداگره و له ئێمه‌ی كوردی ئه‌یه‌وێت كه بلێن (ئێمه ته‌شتێك ......خوارد كه باسی سه‌ربه‌خۆیمان كرد وه ده هێنده‌ش ئه‌خۆین و جاریكی تر باسی ناكه‌ین )گه‌ر ئه‌وه‌شت كرد دیسان ئه‌وه‌نه‌ی تر ریسوات ئه‌كات و حیسابی كۆیله‌شت بۆ ناكات !،
كورد ئه‌لێت سه‌گ به زه‌بری كلكی ئیسقان ئه‌شكێنێت
ئه‌م شكاندن و په‌لاماردانه‌ی به‌غدا به‌زه‌بری جاشه‌كانی كوردستان ئه‌یكات نه‌ك هیزی حشد و قاسم سلیمان !،
وه هه‌تا ئه‌و كلكه‌ی هه‌بێت نه چاوه‌ری مووچه بن نه چاوه‌ری گفتوگۆی سیاسی و چه‌ساپاندنی ده‌ستور مافه‌كانی كورد بن ، بۆ تیپه‌راندنی ئه‌م دۆخه ته‌نها رێگایه‌ك
ئه‌وه‌یه كه سه‌رانی 16-10 له‌و هه‌لویست و ریكه‌وتنه‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه و به فه‌رمی به حشد و به‌غدای رابگه‌یه‌نن كه ئیتر هه‌موو شتیك له گه‌ڵ ئیوه كۆتایی هات و بگه‌رینه‌وه سه‌نگه‌ری كوردستان وه هه‌موو حزبه‌كان واز له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و شه‌ری كورسی بهینن و ببن به خاوه‌نی یه‌ك گوتار و یه‌ك هه‌لویست !،(هه‌تا ئیستاش گۆران شه‌ری ده‌نگ و كورسی ئه‌كات و وه وتاری سیاسیان هه‌مان ووتاری ئالا تاله‌بانی و عه‌بادییه )
ئه‌وكات گۆرانكاری به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی ئیستادا دێت و هیوایه‌ك بۆ خه‌لكی كوردستان ئه‌گه‌ریته‌وه و به‌غداش ناچار ئه‌بێت به‌سیاسه‌تی ئیستای خۆیدا بچیته‌وه و واز له‌م كه‌له ره‌قیه بهێنێت ،.
به‌ڵام من زۆر دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌وه روونادات ! چونكا
هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كی خیانه‌تی 16-10 ئه‌وه بوو كه بارزانی كاراكته‌ریكی سه‌ره‌كی ریفراندۆمه‌كه بوو وه پیلان (أ)له گه‌ڵ خولقاندنی 16-10 داگیركردنی هه‌ولیریش بوو له هه‌مان كاتیش‌دا له‌رووی راگه‌یاندنیشه‌وه گرده‌كه‌ش به‌ژداربوو به‌لام سه‌ری نه‌گرت و له‌و كاته‌وه پیلان (ب) به‌ریوه ئه‌چێت و دیسانه‌وه سیاسه‌تی گرده‌كه به‌شێكه له‌و پیلانه !، به‌ڵام زۆر گه‌مژه‌ییه گه‌ر خه‌لكیك وابزانێت كه سوپای عه‌بادی بیته هه‌ولیر و كۆتایی به حكومه‌ته شره‌كه‌ی كوردستان بهێنیت ئیتر كوردستانت بۆئه‌كات به هه‌شت ! ئاخر حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا سه‌د هینده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ریم شرو گه‌نده‌ڵه شاره‌كانی عیراقیش كاولستانه كاره‌باكه‌شی له هی كوردستان باشتر نییه و عیراقیش به‌و هه‌موو سامانه‌وه هیشتا 133ملیار دۆلار قه‌رزاره ئه‌و راستیه سه‌رانی خیانه‌تی 16-10وگرده‌كه باش ئه‌زانن به‌ڵام ته‌بیعه‌تی كه‌ره دێزه‌كه‌یان هه‌یه بۆیه هه‌رگیس ناگه‌رینه‌وه سه‌نگه‌ری خه‌لكی كوردستان و بیر له چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌لك ناكه‌نه‌وه ،
له دوای 16-10وه
پارتی چه‌ند جاریك وه‌ك حكومه‌ت و وه‌ك حزبیش سه‌ردانی حزبه‌كانی كردووه به تایبه‌تی هیرۆ وه‌ك كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی باڵی خیانه‌ت و گرده‌كه‌ش و ئه‌و راستیه‌ی پی ووتوون كه له‌سه‌ر ئه‌م نه‌هجه‌ی ئیستا برۆن ئه‌وه مالویرانی و كاولكاری به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌بێت ،
ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا هیشتا زۆر باشه ! له‌وانه‌یه دوومانگێكی تر بخایه‌نێت به‌ڵام له گۆران كاری داهاتوو كه زیاتر جێبه‌جیكردنی پیلان (ب)یه ئیتر بۆ خه‌ڵك ئیستاش ئه‌بیت به رابردوویه‌كی خۆشتر و ئارام ، خه‌لكی سلیمانیش وانه‌زانن ئه‌وان بۆخۆیان له دوره‌وه سه‌یر ئه‌كه‌ن و ئه‌وه هه‌ولیره كاول ئه‌بیت و ئینجا مووچه‌كه‌یان وه‌ر ئه‌گرن نه‌خیر پیلان (ب)ریك پیچه‌وانه ئه‌بێته‌وه ئه‌وه جوله سیاسی و هاوكیشه‌كانه وامان پی ئه‌لێت هه‌ولیر و بادینان (دیمه‌شق و لازقیه )ئه‌بن ناوچه‌كانی تریش حه‌له‌ب و دیرزوور به‌داخه‌وه ....
تعليقات
إرسال تعليق