ئێستا گەیشت، لە ئەمریکاوە بۆ پێشمەرگە


ئەمریکا 364 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ پێشمەرگە دەنێرێت

فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پڕچەككردنی پێشمەرگە و كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیاریداوە بۆ ساڵی داهاتوو 364 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە بكات. 

رۆژی چوارشەممە 29-11-2017، لە هەولێر كەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت، پێشوازی لە جەنەڕاڵ بەیكیر، فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق و شاندێكی یاوەری کرد. 

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق رایگەیاندووە "ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پڕچەككردنی پێشمەرگە و كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیاری داوە بۆ ساڵی داهاتوو (2018) بڕی 364 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە بكات". جەختی لەوەشكردووەتەوە "وڵاتەكەی پاڵپشتی لە هەرێمی كوردستانێكی بەهێز دەكات". 
لە كۆبوونەوەکەدا وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت، سوپاسی هێزەكانی ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمانانی كرد بۆ ئەو هاوكاری و پێشتیوانییەی پێشكەشی هێزەكانی پێشمەرگەیانكردووە و هاوكات داواكاربوو هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان بمێننەوە بۆ  بەردەوامیدان بە پێشخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و پێشكەشكردنی مەشق و راهێنان. 

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن