لاهور جەنگی لە پۆستەکەی دەردەکرێت بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی خیانه‌ته‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، هه‌ر به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌ستی له‌و خیانه‌تدا بووبێت له كۆنگره‌ی داهاتوودا مافی به‌شداریكردنی نادرێتێ و ئه‌و پۆستانه‌ش كه پێشووتر پێیاندراوه لێیان ده‌سه‌نرێته‌وه.
تایبه‌ت به ژێده‌ر: به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه ره‌زامه‌ندی ته‌واو دراوه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه ده‌ستیان له خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا هه‌بووه، رێگه‌ی خۆپاڵاوتن و به‌شداریكردنیان له كۆنگره‌دا پێ نادرێت، هاوكات قوباد تاڵه‌بانیش راسپێردراوه سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی كۆنگره‌كه بكات و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانی ته‌واوی پێدراوه بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێوشوێنێكی توند به‌رانبه‌ر به خیانه‌تكاران.
ژێده‌ر ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستیان له خیانه‌ته‌كه‌ی شاری كه‌ركووكدا هه‌بوو لاهور شێخ جه‌نگی و ئاراس شێخ جه‌نگی و پاڤڵ تاڵه‌بانی و ئاسۆ ئه‌ڵمانی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی یه‌كێتی بوون، كه به ئیعازی گروپێی نێو یه‌كێتی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كشانده‌وه‌و كه‌رك و خورماتو و ده‌یان ناوچه‌ی دیكه‌یان راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرد.
ژێده‌ر به‌پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێك له‌و به‌رپرسه ئه‌منیانه‌ی یه‌كێتی كه مافی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی داهاتوودا پێ‌نادرێت (لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتیه) و هاوكات پاش كۆنگره‌ش راسته‌وخۆ له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه. زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌ئێستاوه كاندیدێك بۆ پۆستی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی ده‌ستنیشانكراوه‌و پاش كۆنگره ناوه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
تعليقات
إرسال تعليق