ئێستا یەکێتی هیچ پارێزگارێکی نیە!

سەرۆكی فراكسیونی سەوز لە پەڕلەمانی عێراق دەلێت: بەھۆی سیاسیەتە ھەلەكانیەوە یەكێتی بێ پارێزگار ماوەتەوە.

ئارێز عەبدوڵا، سەرۆكی فڕاكسیونی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەخنە لە سیاسەتەكانی حزبەكەی دەگرێتو بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: یەكێتی كەوتووتە دەست چەند ھەرزەیەكی نا سیاسی و ڕێگا جوانەكەی مامیان بەرەو ھەڵدێر بردووە كە خۆشیان دڵنیان ناتوانن لەم ڕێگایەدا بگەن بە لوتكە.

ھەرەوەھا گوتیشی: بەھۆی ھەڵەی چەند ھەرزەكارێكی ناو یەكێتی، لەماوەی چل رۆژدا یەكێتی دوو پارێزگاری لەدەست داوە ئێستا یەكێتی پارێزگاری ھیچ شارێكی لەدەستدا نیە.

ئەم لێدوانەی ئارێز عەبدوڵا بۆ ئاژانسی پەیامنێر دوای ئەوە ھات كە لە ١٦ـی ئۆكتۆبەر بە ھاوكاری بالێكی ناو یەكێتی حەشدی شەعبی پارێزگای كەركوكی داگیركرد و پارێزگاری لە یەكێتی سەندەوە و دای بە عەرەبێك، ئەمرۆش پارێزگاری سلێمانی ڕادەستی ھەڤال ئەبوبەكر كاندیدی بزۆتنەوەی گوڕان كرا كە پێشوتر یەكێتی بە پشت بەستن بە چەند بەلگەیەك تومەتی بەعسیبوونی دابووە پاڵ ناوبراو.

چاودێرێكی سیاسیش لە فەیسبووك نووسیویەتی”لە ماوەی چەند روژێكدا یەكێتی پارێزگاری كەركوكی ڕادەستی حەشد كرد و پارێزگاری سلێمانی دا بە كۆنە بەعسیەك”

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن