جەیمس ماتیس داوای پلانی ڕووبەڕووبونەوەی ئێران دەکات
ته‌له‌ڤزیۆنی CNNى ئه‌مه‌ریكی به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، داوای له به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری كردووه، پلانێكی سه‌ربازی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران ئاماده بكه‌ن.
ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ناوه‌ڕۆكی پلانه سه‌ربازییه‌كه ئه‌و هه‌نگاوانه دیاریده‌كات كه له دژی ئێران ده‌گیرێنه‌به‌ر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سێ ئێن ئێن، له ئێستادا وه‌زاره‌تی به‌رگری له پلانه سه‌ربازییه‌كه سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر لاوازكردن و نه‌هێشتنی چالاكییه‌كانی ئێران له وڵاتانی دراوسێ و نایه‌وێت رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاران ده‌ستپێبكات.
تا ئێستاش پنتاگۆن هیچ لێدوانێكی له باره‌ی ئه‌و زانیارییانه نه‌داوه، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسێكی ئاگادار له وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ كه‌ناڵه‌كه باسی كردووه، هه‌موو بژاره‌كان تاووتوێ ده‌كرێن و خراونه‌ته سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
هه‌نگاوه‌كه‌ی ماتیس له كاتێكدایه، كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێیه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران له ناوچه‌كه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به مه‌به‌ستی رازیكردنی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی ئه‌وروپای كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه له دژی ئێران هاوكار بن.
وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی ئاشكرا له واشنتن له دژی رێككه‌وتنی ناووكی وڵاتانی 5 + 1 له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ده‌نگێك بۆ پێكدادانی سه‌ربازی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاران نابیسترێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا خواستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "هه‌ژموونه زیانبه‌خشه‌كه‌ی" ئێرانی‌یان هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه باسی له نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه، له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تیش یه‌مه‌ن كه مووشه‌كی دوورهاوێژی به حووسییه‌كان داوه و له وڵاتانی عێراق، سووریا و لوبنانیش رۆڵ ده‌گێڕێت.
تعليقات
إرسال تعليق