پەرلەمان بانگهێشتی ئاشتی هەورامی و لاهوڕی شێخ جەنگی دەکات


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی وشە، پەرلەمانی کوردستان بەنیازە بانگهێشتی هەریەک لە ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەکان و لاهوڕی شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتی بکات.
وشە لە هەواڵەکەیدا دەڵێت: پەرلەمان داوا دەكات ئاشتی ھەورامی بەھۆی شکەستی وەزارەتەكەی لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت بڕواناكەم ئەم ھەوڵە سەربگرێت.
لە هەواڵەکەی وشەدا هاتووە: لاھوڕی شێخ جەنگی بەھۆی ڕێكەوتن لەگەڵ سوپای عێراق و حیزبوڵڵاو سوپای پاسداران و جێھێشتنی كەركوك و خورماتوو بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێت و تۆمەتی خیانەتی نیشتیمانی ئاراستە دەکرێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن