یەکێتی لەسەر رەوتی نوێکردنەوە و دروستکردنەوەی یەکێتی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی دروستکردنی 'رەوتی نوێکردنەوە و دروستکردنەوەی یەکێتی' بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت "ئەم هەنگاوە لە دەرەوەی پەیڕە و پڕۆگرامی یەکێتییە و کارێکە بە ئاڕاستەی جیابوونەوە لە حیزب و خزمەت بە یەکێتی ناو یەکێتی ناکات".
رۆژی چوارشەممە 6-12-2017، مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ''رەوتی نوێکردنەوە و دروستکردنەوەی یەکێتی'' بڵاوکردەوە و رەخنەی تووند ئاراستەی ئەو رەوتە دەکات و ئاماژە بەوە دەدات "دروستکردنی هەر رەوتێک بە هەرناو و ئامانجێک هێندەی بۆ مەرام و دەسکەوتی تایبەتییە، ئەوەندە هەنگاوێک نییە بۆ چارەسەرکردنی هیچ گرفتێک یان زیندووکردنەوەی پرەنسیپە ونبووەکانی حیزب".
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە "ئەو هەنگاوە دەچێتە دەرەوەی بازنەی کاری حیزبی و دەڕژێتە خانەی خزمەتکردن بە دژ و نەیارەکانی یەکێتی، سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مامیش لەم جۆرە هەنگاو و کارانەدا، لە بەدیهێنانی ئەرکە قورسەکانی دا دوور دەکەوێتەوە و هەوڵێکیشە بەمەبەستی لە مپەڕدانان لە بەردەم بەستنی چوارەمین کۆنگرەدا".
تعليقات
إرسال تعليق