کە سەرتاپای نەخشەی ناوچەکەی تێدا دەگڕۆڕێت .

بەپایتەخت ناساندنی قودس لەلایەن ئەمەریکاوە گەورەترین و گرنگترین هەنگاوی کرداری پرۆژەی (رۆژهەڵاتی ناوەراستی نوێی)یە کە ساڵانێکە بەچەندین رێگا و شێواز، بە ئاشکراو نەهێنی کاری بۆ دەکرێ .
ئەم هەنگاوە روداو گەلێکی زۆرۆزەوەندی گەورە  لە ساڵی ۲٠۱۸ بەدوای خۆیدا دەهێنێت کە سەرتاپای نەخشەی ناوچەکەی تێدا دەگڕۆڕێت .
رۆژێک دوای بەپاتەخت ناساندنی قودس ، روسیا بە فەڕمی کۆتایی هاتنی داعشی لە سوریا راگەیاند ، عێراقیش لە رۆژانی ئایندەی نزیکدا بەهەمانشێوە هەمان بابەتی کۆتایی هاتنی داعش رادەگەیەنێت .
راگەیاندنی کۆتایی هاتنی داعش لە عێراق و سوریا ، کۆتایی هاتنی ئەرکی برێت ماکگۆرک و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ روبەروبونەوەی داعش بەدوای خۆیدا دەهێنێت ، ئەوکات ئەو ستراتیژە نوێیەی ئەمەریکا بەرکار دەبێت کە تڕەمپ لە ناوەراستی مانگی ۱٠ ی ئەمساڵ رایگەیاند کە خۆی لە بەئامانجکردنی ئێراندا دەبینێتەوە .

#نیازحاجی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن