سوپای عێراق ئامادەکاری بۆ هێرش دەکات
ماڵپەڕێکی عێراقی پلانێکی سەربازی سووپای عێراق ئاشکرا دەکات کە لە بەرنامەی ئۆپراسیۆنی هێزە هاوبەشەکانی عێراقدایە کۆنترۆڵی تەواوی دەروازە سنوریەکان بکات.
ماڵپەڕی ” غەد پرێس ” لە سەرچاوەیەکی سەربازیەوە ئاشکرای دەکات، “حەیدەر عەبادی و سەركردە سەربازییەكان بەم دواییانە پلانێكی نوێیان داڕشتووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەروازی سنوری فیشخابوور بەهۆی ئەوەی هەوڵی سیاسی بۆ وەرگرتنەوەی شكستی هێناوە”.
ئەو ماڵپەڕە ئەوە دەخاتەروو کە هێزە عێراقییەکان بۆیە ئەم ماوەیە ئەو هەنگاوەیان ناناوە تا هێزەکانیان بەتەواوی داعش لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار تێکبشكێنن هێزەکانیان لە ناوچەکانی جزیرە و فورات جێگیر بکەن.
جێی باسە ، فەرماندەكانی پارتی بریاریان داوە ، تا دوا هەناسە بەرگی لە سنورەكانی كوردستان بكەن ،ئەگەر سوپای عێراق بەسەر لاشەی ئەوان تێپەرن بێن بۆ كوردستان.
تعليقات
إرسال تعليق