بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی
بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نالەبارە و قەیرانە بەردەوامەکانی کە دێنە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەر کردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و باشترکردنی گوزەران و ژیانی هاونیشتمانیان و گەڕاندنەوەی متمانەی هاونیشتمانیان بە حکومەت، تکایە لەوە زیاتر لە بەرانبەر بەغداد بچووک مەبنەوە، چونکە بەغداد هەنگاوێک نایەتە پێشەوە و ئێراقیش بەمجۆرەی کە هەیە ناتوانێت ساڵێکی تر تەمەنی بێت. ڕێگەچارەیەک، کە پێموایە ڕێگە چارەیەکی شەرەفمەندانەیە و دەتوانن لە ناوەندەکانتانەوە هەڵسانگاندنی بۆ بکەن. ڕێگەچارەش بریتییە لە:ـ
۱. ژمارەیەکی زۆر ملیاردێر لە هەرێمی کوردستان هەن کە لەسەر ئەو ڕێکار و یاسانەی هەرێمی کوردستان بوونەتە ملیاردێر و هەر یەکەیان سەرمایەکانیان لەسەروو چەند ملیار دۆلارێکی ئەمریکییەوەیە وەک " فاروق مەلا مستەفا، ئەحمەد ئیسماعیل، شێخ باز، هێرش خۆشناو، نیهاد بارزانی، کۆمپانیاکانی زاگرۆس، کۆمپانیاکانی نۆکان، کۆمپانیای ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، کۆمپانیای ماسس و چەندین کۆمپانیا و کەسایەتی تر" حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە ڕێککەوتنێک نیوەی سەرمایەکانیان لێوەرگرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە و نەگەڕانەوە بۆ بەغداد کە تەنها مەبەستی کات کوشتنە. ئەم دۆخەی ئێستا هەیە کاتییە و تێدەپەڕێت.
۲. بڕینی سەرجەم هاوکارییە داراییەکانی کە دەدرێتە دەزگا میدیاییەکانی وەک "تۆڕی میدیایی ڕووداو، دەزگای میدیایی کوردسات، کوردستان۲٤، نێت تیڤی، دەزگای میدیایی باس و ...هتد" کە سەرجەمیان بە هاوکاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچن و مانگانە زیاتر لە نیو ملیار دۆلار خەرجییانە.
پشتیوان لەتیف
تعليقات
إرسال تعليق