شێخ جەعفەر هێرش دەکاتە سەر خیانەتکاران
فەرماندەی یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، پێیوایە بۆ ئەوەی کۆنگرەیەکی پاک و بێگەر بۆ یەکێتی ببەسترێ، ”پێویستە هەندێ کەسی ناو یەکێتی واز لە خیانەت بهێنن“.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، یەکێتی پێویستی بە بەستنی کۆنگرەیە، چونکە ماوەیەکی زۆرە حزبەکە کۆنگرەی نەبەستووە و “دەمانەوێت یەکێتی بکەینەوە بە یەکێتییەکەی جاران”.
شێخ جەعفەر ئەوەی نەشاردەوە کە بۆ ئەوەی کۆنگرەیەکی پاک و بێگەرد بۆ یەکێتی ببەستن، ئەوا: ”پێویستە هەندێک کەسی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان واز لە بەرژەوەندیی شەخسی بهێنن، هەندێکی دیکەش واز لە خیانەتکاری بهێنن، بێگومان ئەوکاتە دەتوانین کۆنگرەیەکی پاک و بێگەرد بەستنین“.
تعليقات
إرسال تعليق