پارتی لاهور شێخ جه‌نگی ئەندازیاری خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەری بێ ئومێد ده‌كات
بەپێی زانیاریەکان، لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری و دژه‌تیرۆری یه‌کێتی له رێگه‌ی چه‌ند که‌ناڵێکه‌وه له هه‌وڵی نزیکبونه‌وه‌یه له پارتی و پارتی‌یش ئاماده‌نه‌بووه پێشوازی له ناوبراو بکات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لاهورشێخ جه‌نگی ئه‌ندازیاری سه‌ره‌کی خیانه‌تی ١٦ـی ئۆکتۆبه‌ره”.
له سەرچاوەیەکی باڵا زانیارێەکان بڵاو کراوەتەوه کە: “لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری و دژه‌تیرۆری یه‌کێتی، دوای چه‌ندین هه‌وڵ و ماندووبوون، شکستی هێنا، لەگەڵ پارتی دانیشتن بکات”.
سەرچاوەکە گوتیشی، “پارتی به ته‌واوی ده‌رگای به‌ڕووی لاهوردا داخستووه، ره‌تیکردۆته‌وه له‌گه‌ڵ لاهور دانیشتن بکرێت، هەربۆیەش لاهور شێخ جه‌نگی دوای بێهیوابوونی له پارتی، چه‌ندین وتاری تووندی دژی پارتی داوه، به‌ڵام پارتی دیسان لاهوری ره‌تکردۆته‌وه”.
تعليقات
إرسال تعليق