شاناز ئیبراهیم ئەحمەد داوای دەرکردنی چەند سەرکردەیەک دەکات
لە تازەترین وتاریدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەناونیشانی (لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ سەرکردایەتی یەکێتی، ئه‌گه‌ر بڕیارتان پێ نادرێ باشترە بڕۆن) پەیامێک ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات و لە سەرەتاشدا دەڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی چیتر له توانایدا نه‌ماوه بڕیار بدات و داكۆكی له ناوه گه‌وره‌كه‌ی حزبی شه‌هیدان و مام و پیرۆزیه‌كانی یه‌كێتی و ژیانی خه‌ڵك و كادران و ته‌نانه‌ت بنكه و باره‌گاكانی خۆی بكات باشتره به زوویی بڕۆن و یه‌كێتی جێبهێڵن ..!!
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا شاناز ئیبراهیم دەڵێت: ئه‌و په‌ڕی شه‌رمه‌زارییه له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا و به‌پاره‌ی یه‌كێتی و له‌سه‌ر لاشه‌ی یه‌كێتی چه‌ندین حزب دروست ببێت و سه‌ركردایه‌تی یەکێتی مێش میوانی نه‌بێت ، خیانه‌ته كه هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سكرتێری گشتی و لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری و به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتا پاش چه‌ندینجار جیابوونه‌وه و حزب دروستكردن و سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه و ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كێتی كردوویانه و ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ت به‌خشین به (خیانه‌ت)ە‌ی كه ڕۆژانه ئه‌یده‌نه پاڵ یه‌كێتی هه‌ر له‌سه‌ر یه‌كێتی حیساب بكرێن و سه‌ركردایه‌تی هێشتا جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێت نە لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و نه‌ڕاستی و دروستی بابه‌ته‌كان بۆ خەڵک ڕونبکاتەوە و نه بڕیار له‌به‌ستنی كۆنگره بدات ..!!
تعليقات
إرسال تعليق