کێ ئاڵای عیراقی لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکە دانا؟!
حسون عەلی حسون پەرلەمانتار پێشوو لە لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی لە پەڕلەمانی عێڕاق بە ئاژانسی پەیامنێری سەر بە پارتی ڕاگەیاند: له‌سه‌ردانی شاندی حکومه‌تی کوردستان بۆ فه‌ره‌نسا، ئاماده‌کاری کرابوو بۆ پرێس کۆنفرانسی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا و ته‌نها ئاڵای کوردستان دانرابوو له‌گه‌ڵ ئاڵای یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئاڵای فه‌ره‌نسا، بەڵام ته‌له‌فیزیۆنی رووداو به‌رده‌وام ئه‌و دیمه‌نه‌ی نیشاندا و کردی به هه‌ڵایه‌کی گەورەی میدیایی و سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌ڕله‌مانی عێراق، په‌یوه‌ندی به نووسینگه‌ی ئیبراهیم جعفری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کردووه و وتویه‌تی سه‌روه‌ری عێراق پێشێلکراوه و ئێوه ئاگاتان لێ نییه و ئاڵای عێراق له کۆشکی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا دانه‌نراوه و ئه‌وه‌ش مانای وایه عێراق یه‌کپارچه نیه و فه‌ره‌نسا وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان کردووه.
حسون دەشڵێت: دواتر (سروه) په‌یوه‌ندی به (عواد عوادی) راوێژکاری باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق کردووه، هه‌مان شتی پێ وتووه، دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌په‌له له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فه‌ره‌نسا قسه‌ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن ئاڵای عێراق دابنرێت.
تعليقات
إرسال تعليق