هادی عامری ستایشی رۆڵی لاهور دەكات لە رزگاركردنی خاكی عێراق
هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر بەبۆنەی رزگاركردنی خاكی عێراق لە دەستی چەكدارانی داعش ستایشی هەموو هێزە ئەمنییەكانی عێراق و لاهور تاڵەبانی دەكات.
لەبەیاننامەیەكدا هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر رایگەیاندووە، "رێكخراوی بەدر رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە سەپاندنی ئاسایش لە ناوچە جێناكۆكەكان و بە تایبەتیش لە كەركوك، رێكخراوی بەدر رۆڵی گەورەی هەبووە لە رازیكردنی برایانی پێشمەرگە لە رووبەروونەبوونەوەی دەزگا ئەمنییەكاندا".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەبێ رژانی خوێنی رۆڵەكانی گەلی عێراق ئاسایش لە ناوچەكەدا سەپێندراوە".
هادی عامری داوا لە هەموو فەرماندە سەربازییەكانی بەدر دەكات، كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ رێكخراوی بەدر بپچڕێنن و لە ناو هێزی حەشدی شەعبیدا بمێننەوە بۆ بەرگری لە خاكی عێراق.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەموو ئەو چەكانەی لە دەستی لیواكانی بەدر-دان هی دەوڵەتە و هیچ چەكێكی تایبەت بەوان نییە".
تعليقات
إرسال تعليق