ئایندەی سلێمانی

دوو هەفتەیەک پێش ئێستا ئەمەریکا قودسی بە پایتەختی ئیسرائیل ناساند ، وەک پێشبینیمان کردبوو ، هەڵوێست و کاردانەوەکانی وڵاتانی ئیسلامی دژ بەم بڕیارە، لە چەند بەیاننامەیەک و چەند کۆبونەوەیەکی بێ کردار و چەند خۆپیشاندانێکی لێرەو لەوێ، زیاتر تێپەڕ ناکەن ...
هەرچەندە ئێران لە ماوەی رابردوودا سەرکەوتوبوو لە تەواوکردنی هیلالی شیعە کە لە لوبنانەوە دەستپێدەکات بۆ یەمەن بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە بەکارهێنانی شەقامی عەرەبی (بە تایبەت شەقامی وڵاتانی میحوەری سوننە) بۆ روبەروبونەوەی ئەو بڕیارەی ئەمەریکا ، ئێران نەیتوانی شەقامی عەرەبی بجولێنێت و وایان لێ بکات برژێنە سەر شەقام بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی تا دواتر وەبەرهێنانی لەسەر بکات بۆ بەرژەوەندی ئەجیندا تایەفیەکەی ،،،
ئێستا کاتی ئەوەیە ئەمەریکا وەک پاداشتێکی قبوڵکردنی بڕیاری قبوڵکردنی ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل لەلایەن وڵاتانی میحوەری سوننە ، چەند هەنگاوێک بهاوێت لەدژی ئێران کە هەڕەشەی جدی لەسەر ئەو وڵاتانە دروست کردووە .

پێشبینی دەکرێ ، ئەمڕۆ دووشەمە لە سەر زاری تڕەمپەوە وردەکاری زیاتر لەو ستراتیژەی ئەمەریکا رابگەیەنرێ کە بۆ سزادانی ئێران دارێژراوە کە تیایدا هەژمونی ئێران و میلیشیاکانی دەبنە ئامانج و بەستراتیژی دوای شەڕی داعش ناسێنراوە .

هەرچەندە تا ئێستا رانەگەیەنراوە، بەڵام تارادەیەک توانراوە هاوپەیمانیەکی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی (سعودیە و لە پشتیشیەوە ئەمەریکا و ئیسرائیل و فەرەنسا ) بۆ سنوردارکردن و لاوازکردنی ، پاشان لێدانی ئەو هیلالە شیعیەی ئێران، دروست بکرێ ، روسیاش لە هەفتەی رابردوو لەسەر زاری پۆتینەوە ئەوەی راگەیاند کە هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە ، ئەم بڕیارەی روسیا بەجێ هێشتنی ئێران و بەتەنها هێشتنەوەی میلیشیاکانی دەگەیەنێت لەناو زەلکاوی سوریادا .

ئەوەی پەیوەستە بە کوردستانەوە ، بەشێکی ئەو هیلالە شیعیە بەسلێمانیدا تێپەڕ دەبێت و ئێستا لەدوا قۆناغەکانی تەواوبونیدایە تا بەیەکجاری بخرێتە ناو ئەو هیلالەوە ، پێدەچی بەشێک لە هێز و لایەنەکانی سلێمانیش خۆیان یەکلایی کردبێتەوە بۆ رادەستکردنی ئەو شارە بە ئێران و بیکەن بە تەواوکەر و بەشێک لە هیلالی شیعە ، ئەمەش وادەکات لە ئایندەدا ئەم شارە بەسوڕی وێرانەدا دابڕوات !

#نیازحاجی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن