پاڤێڵ تاڵەبانی:دەمەوێ کوردستان بکەمە دونیایەکی ئازاد و دادپەروەر
بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند كە خەونی ئەوەیە كوردستان بكاتە دونیایەكی ئازاد و خاوەن ئابوری بەهێز و دادپەروەر.
بافڵ تاڵەبانی، كوڕی گەورەی مام جەلال سكرتێری گشتی كۆچكردووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك لەگەڵ دانانی وێنەیەكی خۆی لەبەردەم چات هام هاوس لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا رایگەیاندوە”چات هام هاوس، یەكێكە لەگرنگترین و ناسراوترین دامەزراوەی لێكۆڵینەوە و یاسایی دنیا”.
دەشڵێت: ”لێوان لێوە لە كەسایەتی بیرمەندو داهێنەر كە خولیای دونیایەكی ئازادو ئابوری بەهێزو دادپەروەرن”.
لەكۆتاییشدا وتویەتی”منیش خەونمە كورستانەكەم بكەمە ئەو دونیایە”.
تعليقات
إرسال تعليق