به‌غدا داوای لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر ده‌كات بزانه كام وه‌زاره‌ته
دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا داوای لیستی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ وردبینیكردن و دابینكردنی مووچه، په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مجاره به‌غدا داوای لیستی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌كات.
محه‌مه‌د عوسمان، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستییان كه‌وتووه، پێشبینی ده‌كرێت حكوومه‌تی به‌غدا دوای په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی، داوای لیستی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی بۆ بكات.
به گوته‌ی محه‌مه‌د عوسمان، هۆكاری داواكردنی لیستی فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی باڵا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی كه‌متر له لیستی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا هه‌یه.
تعليقات
إرسال تعليق