لاهور هیچی نیە تا بیدۆڕێنێ جگە لە یەکێتی!
لاهور جەنگی پێش ئەوەی سەرئێشە و ئافاتێک بێت بۆ خەڵکی کوردستان ، ئافات و سەرئێشەیەکی گەورەشە بۆ خودی یەکێتی و دەڤەری سەوز ، ئەو جگە لە بەرپرسی بەشێکی دەزگایەکی ئەمنی لە دەڤەرێکی سنوردار هیچ ئەرکی تری حزبی نیە ، کاتێک بە ئاشکرا بانگەشەی بەرپاکردنی شەڕی ناوخۆ دەکات ئەوە ئەو پەرێ بێ ڕێزی و دەرچون لە دیسپلین و هەرەشەیە لە خودی یەکێتی و بەرپرسانی یەکێتی .
لاهور جەنگی و براکانی داشۆراون لە هەموو بەهایەک ، بەو هەڕەشانەی کە دەیکات ، هیچی نیە تا بیدۆڕێنێت ، ئەوەی دۆڕاوی یەکەم دەبێ لەم هەڕەشانە خودی یەکێتی و جەماوەی یەکێتیە و خەڵکی کوردستانیش باجەکەی دەدەن وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین .
نابێ جەماوەی یەکێتی و بڕیاربەدەستانی یەکێتی چیتر ئەو کارە هەرزەکاری و هەڵسوکەوتە خیانەتکاریانەی لاهور و براکانی قبوڵ بکەن و تا زووە دەبێ کۆتایی پێ بێنن ، ئەگەر نا سەری خۆیان و حزبەکەیان و تەواوی سنوری دەڤەری سلێمانی دەخوات و کارەساتیان بەسەردا دەهێنێت .
پێش هەمویان ئەوە ئەرکە لەسەر قوباد تاڵەبانی ، چونکە لە لایەک ئامۆزایەتی ، لەلایەکیش لە حزبەکەیدایە و ئەرکی بەرپرسیاری هەیە ، ناکرێ ئەو خۆی جێگری سەرۆکی حکومەت بێت ، کەچی ئامۆزا و بەرپرس لە حزبەکەی خۆی هەڕەشەی هەڵگیرساندنی شەری ناوخۆبکات .
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق