تۆ کۆنە پاسەوانی بەردەم بارەگا حزبییەکان بوویت "
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لە چەمچەماڵ، نامەیەکی گلەیی و گاڵتەئامێز ئاراستەی د. یوسف محەمەد دەکات بەهۆی سەردانیکردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ لای کۆسرەت رەسوڵ لە ئەڵمانیا.
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لەم نامەیەدا دەڵێت: گلەیی بێ لێت دکتۆر و سەرۆک پەڕلەمانی ئێستا و کۆنە پاسەوانی بەردەم بارەگا حزبییەکانی پێش دروستبوونی گۆڕان. تۆ هەر لەسەرەتاوە دیاربوو حەزت بەپاسەوانی وخزمەتی ئەم گەنە پیاوانە بوو .
ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەنووسێت: کوڕی باش من یەکێک بووم لەوانەی کە لەپڕێ کردتیان بەکوڕێ، وە ئامادەییشم تێدا بوو لەسەر گێڕانەوەو سوکایەتی پێکردنت خۆم بدەم بە كوشت لە بازگەی پردێ، بەڵام وەفاکەی تۆ ئەوە بوو من بۆ ماوەی بیست و پێنج ڕۆژە لەنەخۆشخانەم بەدیار کوڕەکەمەوە کە تا ئێستا بێ هۆشە، بەڵام تۆ ئامادەییت تێدا نەبوو تەنها چەند دەقەیەک سەردانی من و کوڕە بێ هۆشەکەم بکەی، لەکاتێکدا چەند کیلۆ مەترێ لەماڵەکەتەوە دووربووم و پانزە ڕۆژ پێش سەفەرکردنت من هەر لەونەخۆشخانەیە کەوتبووم.!
بەڵام ئامادەبووی شار بەشار، وڵات بەوڵات بڕۆی بۆ لای ئەو کەسانەی کە ژێر بەژێر گۆڕان خوازانت لێ هاندەداین و دەتووت ڕەوا نییە دۆستایەتی ئەم کەسانە بکرێت، ئەی ئێستا بۆ بەڕێزتان بۆ ڕەوایە.؟!
دەشڵێت: هەر بەڕێزتان و چەند کەسێکی خۆتان ئاسا گەنجەكانی گۆڕانتان هاندەدا دژ بەخانەی ڕاپەڕاندنەکەی خۆمان کە گوایە ئەمانە هەمان عەقڵێتی سەرکردەکانی ناو یەکێتی و پارتیان هەیە بەڵام لەکۆتاییدا ئەوان نەبوون ئەوە تۆ بوویت چویتەوە خزمەتیان.
تعليقات
إرسال تعليق