ئایا دوو ئیدارەیی دروست دەبێت ؟

کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ئەمەریکا و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا و دەزگای هەواڵگری .....
ئەم پێنج ناوەندە گرنگەی ئەمەریکا هەر هەمویان بەیەکەوە بۆ یەکەم جارە هاوگوتار و هاوهەڵوێستن لەسەر ئەوەی کە ئەوان پشتگیری لە کوردستانێکی یەکگرتوو و بەهێز دەکەن .....
هەروەها فەڕەنسا و ئەڵمانیش کە سەرکردایەتی یەکێتی ئەوڕوپا دەکەن ، ئەوانیش هەمان گوتار و هەڵوێستیان هەیە ....
کەواتە ئێران ئەو کوردستانە یەکگرتووە دەکاتە ئامانج و هەوڵی لێکردنەوەی پارچەیەکی دەدات  .....
ئەوەی پێشتر و ئێستاش لە سنوری سلێمانی رودەدات ، تەنها و تەنها بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ئامانجەیە کە ئێران دەمێکە کاری بۆ دەکات ....
پێشم وایە ئەوە هەر رودەدات چونکە بەشێکی بەرچاوی خەڵکی ئەو سنورە کەوتونەتە ژێر کاریگەری ئەو ئەجیندایە ....
بەڵام ئایا دوو ئیدارەیی دروست دەبێت ؟
لە وەڵامدا دەڵێم نەخێر!
هەرگیز دوو ئیدارەیی دروست نابێت ، ئەوەی دروست دەبێت ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی هەولێر و دهۆک دەکات ، ئەوکات هیچ پابەندیەکی لەسەر نابێت بۆ ئیدارەدانی دەڤەری سلێمانی ، بەو داهاتەی لەبەردەستیدا دەبێت زۆر بەباشی دەتوانێ ئیدارەی هەولێر و دهۆک بکات لەکاتێکدا ئێستا هیچ داهاتێک لە دەڤەری سلێمانیەوە ناهێتەوە ناو خەزێنەی حکومەت .
لەوانەیە پرسیار بکەن ، ئەی دەڤەری سلێمانی چی بەسەردا دێت ؟
لە وەڵامدا دەڵێم ....
ئەوانەی ئێستا لە پشتی خۆپیشاندانەکانەوەن کە بریتین لە ( نەوەی نوێ ـ بەشێکی گۆڕان ـ باڵی خیانەتی یەکێتی ـ دال بەرهەم صالح ـ کۆمەڵی ئیسلامی ) ، هیچ کات و هیچ یەکێک لەوانە ناتوانن ئیدارەی ئەو دەڤەرە بدەن و ئەهلی ئیدارەدانی نین و لە نێوان خۆشیان پێک نایەن، کەواتە سلێمانیش (وەک ئاماژەکانی دەرکەوتوون) ، بەدەردی کەرکوک و دووز دەبەن و بگرە خراپتریش .....
بەواتایەکی تر شتێک نابێ بەناوی ئیدارەی سلێمانی بەڵکو ئەوەی رودەدات ئەوەیە کە سلێمانی ئۆستانێکی سەر بە ئێران دەبێ و ئامادە دەبێ تا بە سوڕی وێرانەدا بڕوات !

تێبینی :
1. سوتاندنی بارەگاکانی پارتی ئەصلی مەبەستەکەیە ، لەگەلێدا ئەگەر بارەگای هەر حزبێکی تر بسوتێنرێت بۆ چەواشەکردن و خۆڵ خستنە چاوی خەڵکە ، ئاخر هیچ لۆژیکێک لەوەدا نیە کە لە میدیاکانیاندا خەڵک هاندەدەن بۆ خۆیشاندان و لەلایەکیش بارەگای خۆیان بسوتێنن !
2. ئەوەی ئەو خۆپیشاندانەی ئەمڕۆی لە خۆپیشاندانەکانی تر جیاکردەوە ئەوەیە کە بەشداربوانی ئەمرۆ تەواویان لەیەک رەگەز بوون و رەگەزی ئافرەت زۆر بەکەمی تێیدا بەشدار بوو ، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە بەدیارکراوی ئەو کەسەی کەپێش چەند رۆژێک هەرەشەی سرینەوەی پارتی و شەری ناوخۆی کرد ئەو داینەمۆی ئەو خۆیشاندانەیە بەهاوکاری چەند هێز و کەسێکی تر .
3. وەک لە وێنە و ڤیدیۆکانی بەشداربوانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ بەدیارکەوت بەشێک لە کارمەند و چەکدار بە جلی مەدەنی لەگەڵ کادیر و ئەندامانی ئەو باڵەی کە خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەری ئەنجامدا بەشداریان کردووە( ئەمەش بە تەوجیه بووە) لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی .

#نیازحاجی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن