ئاگاداریەک بۆ گەنجانی خوێن گەرمی کەرکوک
بەهەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر شەقامەکان زیان بەبرا پۆلیس وتەواری کوردەکان ئەگەێنن ؟ هەر ئەمڕۆ سێ پۆلیسی کورد وئەفسەرێکـ بەپلەی نەقیب بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە (فلکەی ئیخوان) سزا دراون بەزیندانی کردنیان بۆ ماوەی مانگێکـ لەلایەن هێزە عێڕاقێەکانەوە !
هەموومان ئەم دۆخەی ئێستای شارەکەمان لاناخۆشە وقبوڵکردنی زەحمەتە وئاڵای کوردستان ئاڵای هەموو کوردە قەد لەو بڕوایە نەبن پۆلیس وتەوارییە کوردەکان دژی ئاڵای کوردستان بن
بۆیە داواتان لێ دەکەین بۆ پاراستنی گیانی ئەوان واز لەو کارە بێنن چونکە هیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێ جگە لەزیان گەیاندن هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بەشەو وداگرتنی بەڕۆژ لەلایەن هێزەکان ئەبێتە سوکایەتی پێکردن بەخۆمان ئەگەر دیقەت بدەن پەیجە عەرەبی وتورکمانێەکان وەکـ سوکایەتی کردن بەکوردی کەرکوکـ بڵاوی ئەکەنەوە بۆیە هیوادارین چیتر ئەو کارە دووبارە نەکرێتەوە بۆ ئەوەی ژیانی هەموولایەکـ پارێزراوبێت لەکاتی خۆی ولەڕۆژی خۆی دار وبەردی کەرکوکـ ئەکەین بەئاڵای کوردستان ....
تعليقات
إرسال تعليق