مەحموود سەنگاوی: ڕێگە بەهیچ هێزێک نادەین بیەوێ بێتە ناوچەی شێخ باوە

بەرپرسی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری گەرمەسێر ڕای گەیاند، ڕێگە بە هێزە عێراقییەکان نادەن، بچنەوە ئەو ناوچانەی لە ساڵی 2003 تێیدا بوون.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 2/12/2017، دەنگۆی ھاتنی ھێزێکی ئەمنیی عێراقی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەی (شێخ باوە)ی نێوان شاری کەلار و شارەدێی جەلەولا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بڵاو بووەوە. مەحموود سەنگاوی، بەرپرسی ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، ھیچ ھێزێکی عێراقی نەھاتووەتە ناوچەکە، بەڵام نزیکەی 20 پۆلیسی فیدراڵی هاتوونەتە ناوچەکە، جگە لەوەش ھیچ ھێزێکی دیکە لەو ناوچەیە نییە“.

مەحموود سەنگاوی ئاشکرای کرد: ”ئێمە ڕێگە بە ھاتنی ھیچ ھێزێک بۆ ئەو ناوچانە نادەین“.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.

ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن