پیاوە فیلەکە..ژیانێکی ناخۆش،کۆتاییەکی تراژیدی

جوزیف میریك بەریتانیایه لە ساڵی۱۸٦۲
لە دایک و باوکێکی ئاسایی هاتە دنیاوە خوشک و برایەکی هەبوو
لەتەمەنی ۲ ساڵیەوە ووردە ووردە دەم و چاوی و ملی و جەستەی بەشێوەیەکی نائاسایی گەورە دەبوون دەم و لێوی هێندە گەورەبووبون بەزەحمەت دەیتوانی قسەبکات
لەبەر گەورەیی جەستەی خەڵکی پێیان دەووت " پیاوە فیلەکە"

منداڵ  لێی ڕادەکرد لێی دەترسان و بەردیان تێدەگرت
خەڵکی پێیان دەووت دایکت چووە بۆ سێرک و فیل دەستدرێژی کردۆتە سەر دایکت و دواتر تۆ لەدایک بوویت
بەگریانەوە دەهاتەوە بۆلای دایکی و دایکی لەئامێزی دەگرت
دایکی زۆر خۆشیدەویست تاکە پەنەگابوو بۆ کوڕەکەی

کەتەمەنی بوو به ۱۱ساڵان  دایکی مرد و لەم جیهانە دڵڕەقەدا ئەوی بەتەنیا بەجێهێشت باوکی کابرایەکی سەرخۆش بوو هەمیشە لێی دەدا دوای ماوەیەک ژنێکی تری هێنا ئەویش زۆر خراپ مامەڵەی لەگەڵ دەکرد 
ئیتر کەوتە سەرشەقامەکان و لەوێ دەژیا دواتر برایه شوێنی بێلانەکان بەڵام لەوێ ژیانی خراپتر بوو بۆیه دووبارە هاتەوە سەرشەقام

کابرایەک بردی بۆ سێرک و لەناو قەفس دای دەنا و خەڵکی تەماشایان دەکرد و گاڵتەیان پێدەکرد و شتیان تێدەگرت
کابراکە پارەیەکی زۆر دەسکەوت دواتر ئەم کارەی لێ قەدەغەکرا
جوزیف هاتەوە بۆ سەر شەقام دوای ئەوەی دکتۆرێک بەناوی تریفیس ئەوی بینی سۆزی بۆی جوڵا و داوای لێکرد لەگەڵی بێت بۆ نەخۆشخانە و چی بەئەم بکرێت یارمەتیت دەدەم

کەشاژنە ڤیکتۆریا بەحاڵی جۆزیف ی زانی ، دکتۆرەکەی سەرپشک کرد کەدەتوانێت لەنەخۆشخانەکانی بەریتانیادا چی ئەوێیت بۆی بکات
ژوورێکیان بۆ تەرخان کرد و داواکارێکانیان بەجێهێنا بۆی
هەموو دکتۆر و کارگوزارەکان سەردانیان دەکرد بۆ ئەوەی گوێیان لەوتەکانی بێت لەبەرئەوەی کەسێکی خوێندەوار و ڕۆشنبیر بوو قسەکانی شیرین و بەسوود بوون تەنانەت کەسانی زیرەک سەردانیان دەکرد بۆ سوود وەرگرتن لەووتەکانی

کۆتایی ژیانی زۆر خەفەتاویه
چوونە ژوورەکەی کەوتبووە سەرپشت و گیانی سپاردبوو
لەبەرگەورەیی سەری تەنها لەسەر لا دەخەوت بەڵام کەوتبووە سەرپشت و بەم هۆیەوە مرد  لەساڵی ۱۸۹۰ دا

ئاواتێکی هەبوو هەمووجارێک دەیووت :
خۆزگە ئافرەتێک منی خۆشدەویست
گەرچی ئەو ئافرەتە توانای جوڵەشی نەبێت و کەمئەندام بێت

لەوێنەی یەکەمدا تەمەنی ۲۷ ساڵه ساڵێک پێش مردنی
وێنەی دووەم وێنەی سەرێتی دوای مردنی
ـــــــــــــــــــــــــــــ

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن