عوسمان بایدەمیر بەبڕی زیاتر لە سێ هەزار دۆلار سزا درا
ئەمڕۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی تورکیا بەبڕی سێ هەزار و سەد دۆلاری ئەمەریکی سزای سەپاند بەسەر عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا.
دوای ئەوەی لەهەفتەی رابردوودا عوسمان بایدەمیر ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەفراکسیۆنی هەدەپە لەدانیشتێکی پەرلەماندا باسی کوردستان کرد، و لەوەڵامی جێگری سەرۆکی پەرلەماندا وتی "کوردستان لەدڵمدایە،" دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فورات نیوز، ئایشەنوور باهچەیكاپیلی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی تورکیا، هەروەها سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا، بریاریداوە بە دوورخستنەوەی بایدەمیر بۆ ماوەی سێ دانیشتنی داهاتوی پەرلەمانی تورکیا.
ئەمڕۆ لە پەرلەمان دیلان دیرایەت تاشدەمیر، نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان، کاردانەوەی خۆی لەسەر ئەو سزا سەپێندراوەی سەر بایدەمیر دەرخست و ووتی" تەنها لەبەر ئەوەی وتراوە ئێمە بونمان نییە مانای ئەوە نیە ئێمە نامێنین،بۆ چەندەها ساڵ ووشەی کوردستان قەدەغەکرا، و لەجێگەی کوردستان ئانادۆل بەکار هات،بەڵام هەبوونی کورستان ڕاستیەکی مێژوویی،جوگرافی و کولتورییە،ئێمە ئەو وشەیەمان دا نەهێناوە."
هەر لەو باریەوە عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان رایدەگەیەنێت گەر لە شاری ئامەد وەک شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێکانی لە سێدارەشی بدەن، "ئەوا کوردستان هەر لەدڵمدایە."
هەروەها باسی لەوەش کرد كە دەبێ پەرلەمانی توركیا نکۆڵی لە ناسنامەی کورد نەکات، "هەرکاتێک نکۆڵی کرد ئەو كات ئیشم لەم پەرلەمانەدا نییە، دەبێت ئەم پەرلەمانە هی كوردستان و توركیا بێت
تعليقات
إرسال تعليق