مەلا بەختیار مەترسییەکی گەورەی ئاشکرا کرد
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە دۆخی ناوچەکە بەرەبەرە دەکوڵێ و بە دووری نەزانی جەنگێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕووبدات.
مەلا بەختیار، لە نووسینێکی کورت‌دا بە ناوی (قووڵبوونی کێشەکان و مەترسیی جەنگ) کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، دۆخی ناوچه‌ك به‌ره به‌ره “ده‌كوڵێ”.
ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە دوای (7) ساڵ، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هێشتا له‌ناو شه‌ڕی ناوخۆییدایە، ده‌وڵه‌ته‌كان، لێكترازاون، زلهێزه‌كان ناكۆكن، هێزه سیاسیه‌كان، جیهانبینیی سه‌رده‌مه‌كه‌یان نییه. گه‌لان، خه‌باتی چینایه‌تی و نیشتمانی و سیاسی‌یان تێکەڵ و پێکەڵە.
هەر لەو نووسینەیدا مەلا بەختیار ئاماژەی بەوە داوە: “دۆخه‌كه وا بڕوات، شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا، یه‌مه‌ن و لیبیا، ناكۆكیی نێوان ستراتیژی ئێران و رۆژئاوا و ده‌وڵه‌تانی سونیگه‌را، كێشه‌كانی ناو عێراق و عێراق و كوردستان؛ كێشه‌كانی توركیا و سووریا و دابین نه‌كردنی مافه دیموكراسییه‌كانی باكووری كوردستان و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی سه‌راپای توركیا.. تاد”.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر ئەو کێشانە چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ نه‌دۆزێته‌وه، دەبنە هۆکاری جۆراوجۆر بۆ “جەنگێکی گەورە کە لە ناوچەکە ڕووبدات”. دەشڵێت: “ئەمە مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تره بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه و چینه چه‌وساوه‌كان كه چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی هاڕیونی. جه‌نگیش روبدات، ناوچه‌كه، وه‌كو ڕۆژهه‌ڵاتی ئەورووپای دوای جه‌نگی دووه‌می لێدێ، وێرانیی و برسێتیی و قوربانیی بێ‌شومار!”.
خۆ مه لا که متیاری فاشل هیچی تازه ی نه گۆتی یه منداریش ئه وه ده زانیت به رام داخ له بۆ ئه وانه یه که گێی لێ ده گرن و چه پره ی له بۆ لێ ده ده ن دیاره پاره یان ده داتێ یان ئه انیش وه کو ئه ون ئه وانه ن کوردستانیا ن کا ول کرد و فه سادیان براو کرده وه ئه وه تاوانباره ده بی پێڵاو‌و هیلکه ی تێ بگرن و بدرێته دادگا نه ک گێی لێ بگرن
ردحذف