سێ ڕۆژ موڵەت دراوە بەماڵە کوردەکان ناوەکە جێبهێڵن بۆ عەرەب


نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٠۱۷/۱۲/۲۷ ژمارەیەکـ عەرەب هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی (پەڵکانە)ـی سەر بەقەزای دووبز لەگەڵ کورد نشینانی گوندەکە بووەتە دەمەقاڵێیان دواتر عەرەبەکان سوپای عێراقییان ئاگادارکردووەتەوە وهاتوون بۆ پشتیوانی عەرەبەکان زیاتر لە ۳۵ ماڵی کوردی گوندەکە ئاگادارکراونەتەوە ومۆڵەتی ۳ ڕۆژیان بۆ دانراوە بۆ جێهێشتنی گوندەکەیان وزەوێیەکانیان
شایەنی باسە لەسەردەمی حکومەتی بەعس ئەو زەوییەکانی ئەو سنورە لەکورد سەندرابوونەوە و بەگرێبەست بۆ عەرەبی بەدەوی کرابوون، بەڵام لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە کورد گەڕابوونەوە سەر زەوییەکان ئێستاش بۆ جاری دووەم ناوچەکە بەر شاڵاوی تەعریب دەکەوێتەوە ومەترسی هەیە تەواوی گوندەکانی دیکە رووبەڕووی هەمان دۆخ ببنەوە

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن