جەعفەر ئیمینکی:مووچەی پێشمەرگە و ئاسایش دەستکاری ناکرێت
، ده‌شڵێت "حكومه‌ت سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یاسایه‌كه و به پڕۆژه‌یاساكه و ئه‌نجامدانی چاكسازیه‌كان ده‌توانین كێشه داراییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه "جه‌عفه‌ر ئیمینكی" جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند "نه حكومه‌ت به‌نیازه ده‌ست بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه ببات و نه په‌رله‌مانیش پێشنیاری له‌م شێوه‌یه ده‌كات، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ئێمه و حكومه‌ت به‌یه‌كه‌وه له روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "حكومه‌ت پێشتر بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یان دابوو، دواتر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پاشه‌كه‌وته و هێنانه كایه‌ی سیستمێكی دادپه‌روه‌رانه له‌وه‌ی چۆن به‌م داهاته‌ی كه هه‌رێم هه‌یه‌تی بتوانێت گشت پێداویستیه‌كانی هه‌رێم له خه‌رجیه‌كان دابین بكه‌ین، حكومه‌ت سه‌رقاڵی پڕۆژه یاسایه‌كه كه له 30 مادده پێكهاتووه و دێته په‌رله‌مان و به‌م پڕۆژه‌یاسایه و ئه‌نجامدانی چاكسازیه‌كان ده‌توانین سه‌رجه‌م كێشه داراییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتیشى "ده‌ستكاری مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكرێت، ته‌نها ده‌ستكاری مووچه‌ى پله‌داره‌كانی ئه‌و هێزه ئه‌منیانه ده‌كرێت".
ئه‌م قسانه‌ى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌باره‌ى مووچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسایش له كاتێكدایه، وابڕیاره ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 17 ى 12 ى 2017 لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵه‌كانى بۆ رێگرتن له كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسایش بخاته‌گه‌ڕ.
"قادر ره‌زگه‌یی" ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكدا به "میلله‌ت"ى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ وه‌كو لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه كۆده‌بینه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌تی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌مانه‌وێت بچینه لای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر بابه‌تی مووچه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئێمه پێشتریش هه‌وڵمانداوه كه پێیان بڵێن له بری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه چاكسازی بكه‌ن له خانه‌نشینی نایاسایی كه بۆ ده‌نگدان كراون به مووچه‌خۆر به دوو تاوه‌كو سێ ملیۆن دینار، وتوومانه چاكسازی بكه‌ن له كه‌رتی نه‌وت و وزه، هه‌روه‌ها رێگه‌ش بده‌ن په‌رله‌مانی كوردستان یاسای پاسه‌وانی ده‌ربكات تاوه‌كو ئه‌و هه‌موو لیوا و فه‌وجانه‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسه حزبیه‌كانن نه‌مێنن و رێژه‌یه‌كی دیاریكراو دابنێین بۆ هه‌ر به‌رپرسێك كه پێویستی به پاسه‌وانه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانى كوردستان وتيشى "جگه له‌م چاكسازیانه داواشمان كردووه چاكسازی بكرێت له لیستی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و ئه‌وانه‌ی كۆچكردوون له سه‌نگه‌ر شه‌هید نه‌بوون جیابكرێنه‌وه و به مووچه‌یه‌كی كه‌متر له لیستی تایبه‌ت شوێنیان بۆ بكرێته‌وه، بۆ لیستی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و بندیواره‌كانیش به هه‌مان شێوه چاكسازی بكرێت".
"قادر ره‌زگه‌یی" ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ده‌ستنیشانیانكردووه بۆ چاكسازی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا دایانڕشتووه‌ته‌وه و به حكومه‌تیان وتووه "چاكسازی له‌م بوارانه‌دا بكه‌ن، له بری بڕینی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه"
تعليقات
إرسال تعليق