تڕەمپ چیتر ماوە بیکات !؟
تڕەمپ لە مانگی ۲٠۱۷/۱ دەست بەکار بوو ، هێشتا نەبوەتە یەک ساڵ .....
لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەکانی هەڵبژاردن کۆمەڵێک بەڵێنی دا .....
بەڵێنی ئەوەی دا کە سعودیە بدۆشێت ، بینیمان چۆن سعودیەی دۆشی ....
بەڵێنی دا فیزە نەدات بە هاوڵاتیانی چەند وڵاتێکی ئیسلامی ..... ئەو بەڵێنەشی جێ بە جێ کرد و بڕیاری قەدەغەکردنی سەفەری دژی هاوڵاتیانی شەش وڵاتی ئیسلامی دەرکرد ...
بەڵێنی دا سیستەمی تەندروستی ئۆباما کێر هەڵبوەشێنێتەوە ، هەرچەندە بڕیاری دا بەڵام تا ئێستا کۆنگریس رێگرە لە بڕیارەکەی ....
بەڵێنی دا دیوار لە نێوان ئەمەریکا و مەکسیک دروست بکات ، ئێستا پرۆپۆزەڵی دیوارەکە ئامادە کراوە و لەماوەی نزیکدا دەست بە دروستکردنی دەکات ....
بەڵێنی دا ، باڵوێزخانەی ئەمەریکا بگوازێتەوە بۆ قودس و قودس بە پایتەختی ئیسرائیل بیناسێنێت ، ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر ئەوەش دا .....
بەڵێنی دا لە رێککەوتننامەی ژینگەیی پاریس بکشێتەوە ، ئەو بریارەشی جێ بەجێ کرد و کشایەوە ....
ئەوە هەمووی تەنها لە ۱٠ مانگدا ئەو بەڵێنانەی جێبەجێ کردوە کە بە دەنگدەرانی ئەمەریکای دابوو ....
ئەوەی ماوە تڕەمپ جێ بەجێی بکات لە بەڵێنەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ، پەیوەندی بە ئێران و رێککەوتنامە ئەتۆمیەکەیەوە هەیە ، بە هەمان شێوە چەندین بەڵێنی بۆ ئەم دۆسیەیەش دا ، هەرچەندە لە ناوەراستی مانگی ۱۱ ستراتیژیەتێکی نوێی دژی ئێران راگەیاند بەڵام تا ئێستا لەسەر ئەرزی واقع هیچ هەنگاوێک بەدینەکراوە ، با چاوەڕێ بین بزانینن لە سێ ساڵێ ئایندەی سەرۆکایەتیەکەیدا ئەویش جێ بە جێ دەکات ؟!
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق