بۆچی ئەبێ گلەیی لەوڵاتان بکەین؟!
هەر دەممان دەکەینەوە دەڵێین ئەمەریکا چی بۆمان نەکرد ؟
بەریتانیا خیانەتی لێ کردین !!
دەڵێین ، ئەمەریکا بێ پەیمان دەرچوو و پشتی بەرداین ؟ بەریتانیاش خەنجەری لە پشتەوە لێ وەشاندین!
ئاخر ئەمەریکا چیمان بۆ بکات کاتێک حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و نیوەی حزبێکی ناو دەسەڵات لە کوردستان دەستی لەناو دەستی دوژمندا بێت !
ئاخر ئەو هەموو حزب و هێزە ، دەستیان لەناو دەستی دوژمن بێت ، ئەمەریکا و بەریتانیا چیمان بۆ بکەن !
ئەو پاشەکشەیەی رویدا لە ئەنجامی خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە بوو ، نەک بێ هەڵوێستی ئەمەریکا و بەریتانیا ،،،،
بە تاوانبار کردنی ئەمەریکا و بەریتانیا دەرفەتی روسپیکردنەوە بەخیانەتکارانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر دەدەین .
خیانەتکارانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر لە پاداشتی خیانەتەکەیان بەغدا فرۆکەخانەی سلێمانیشی بۆ نەکردنەوە ، کەسێکیشان بۆ نەکردن بە پارێزگاری کەرکوک ، لایەنی کەم موچەی سلێمانیشیان بۆ دابین نەکردن ، رۆژانەش دەبینین لەکەرکوک ئیهانە دەکرێن و سەرشۆڕ دەکرێن ، رۆژ نیە لەکەرکوک لەلایەن حەشدی شەعبیەوە تورەگە نەخرێتە سەری هەندێک لەکارمەندەکانیان ،،،،
ئێستا کاتی ئوەیە بپرسین ، دەستکەوتی خیانەتەکەیان چی بوو ، لەپای چی ئەو خیانەتەیان ئەنجامدا ؟
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق