شاناز ئیبراهیم بۆ د. بەرهەم ساڵح: تۆ بە یەکێتییەوە پیاو بوویت
به‌پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هه‌فته‌ی رابردوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، دوو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی بانگهێشتکردووه و پێیگوتوون: به‌رهه‌م ساڵح ئه‌یه‌وێت ئه‌زموونی نه‌وشیروان مسته‌فا دووباره بکاته‌وه له به‌کارهێنانی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان، چۆن کاک نه‌وشیروان (مام رۆسته‌م)ی به‌کارهێنا بۆ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن، به‌رهه‌میش به‌هه‌مانشێوه (مه‌حمود سه‌نگاوی) به‌کارده‌هێنێت.
له‌باره‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو بۆ رێگریكردن له د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌یانگرنه‌به‌ر، شاناز رایگه‌یاندووه: رێوشوێنه‌کانی چۆنیه‌تیی رێگرتن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی له د. به‌رهه‌م ساڵح و مه‌حمود سه‌نگاوی تاوتوێکردووه و پێده‌چێت له ئایینده‌یه‌كی نزیك و له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا به‌روونی به‌ده‌ر بكه‌ون.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌کێتی، شاناز وتویه‌تی: ئه‌و باوکه‌ی مرد بێته‌وه ناو یه‌کێتی و تا ماوه پۆست به‌خۆیه‌وه نابینێت، به‌رهه‌م به یه‌کێتیه‌وه پیاو بوو، با بڕوات و بزانین کێ حسابی بۆ ده‌کات.
له‌باره‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیسته‌كه‌ی د. به‌رهه‌م له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، شاناز ئیبراهیم به تووڕه‌ییه‌وه رایگه‌یاندووه، نه‌ك له سلێمانی به‌ڵكو كارێكی وه‌ها به‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵحدا دێنم نه‌توانێت له شاری هه‌ولێریش پڕوپاگه‌نده بۆ لیسته‌كه‌ی بكات.
تعليقات
إرسال تعليق